خامنەیی؛ شارەزایم نیە بەڵام پشتیوانی لە بریاری بەرپرسی بەشەكان دەكەم دوا بەدوای خۆپیشاندانە بەرفراوانەکانی ئێران لەدوای زیاد بوونی سێ هێندەی نرخی بەنزین، خامنەیی، ڕێبەری ڕژیمی ئاخوندی ڕۆژی یەک شەممە 26ی خەزەڵوەر لە کۆبوونەوەیێکی ئایینی دا، لەپێوەند بە بڕیاری گران كردنی نرخی بەنزین بۆ سێ هێندە وتی: من لەسەر بابەتی گران بوونی بەنزین شارەزایم نیە، بەڵام پشتیوانی لە بریاری بەرپرسی بەشەكان دەكەم و دەبێت ئەو بریارە جێ‌ بە جێ‌ بكرێ‌، ناوبراو هەروەها داوای لە بەرپرسانی پاراستنی ئەمنیەت كرد كە ئەركەكانی خۆیان بەباشی جێ‌ بە جێ‌ بكەن.
کاربەدەستانی دەوڵەتی لە ڕۆژەکانی كۆتایدا و چەند جار ڕایان گەیاندووە کە بڕیاری زیاد بوونی نرخی بەنزین بۆ سێ هێندە، بەتەئید كردنی شۆرای بەرزی هاوئاهەنگی سێ دەزگاکە بووە.
ئەم شۆرایە لە جۆزەردانی ساڵی 1397بە بڕیاری عەلی خامنەی،دەستی بەکار کردووە و لەژێر چاودێری ئەو دا کاردەکات.
خامنەی هەروەها وتی؛ لەسەر ئەم بابەتە وتم كە من خاوەن بڕیار نیم بەڵام ئەگەر لێپرسراوانی سێ دەزگاکە بڕیار بدەن منیش پشتیوانی دەکەم.
من ئەوەم وتووەو پشتیوانیشی لێ دەکەم.

 

 

 

 
ڕێکه‌وت: 2019-11-18 09:58:19
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )







سیاسی