برایان هۆك: رژیم توانای بەرگەگرتنی فشارەكانی نەماوە

ڕۆژێک دوای ڕاگەیاندنی گەمارۆ نوێیەکان دژبە ڕژیمی ئاخوندی لەلایەن ئەمریکاوە،
بەرپرسی کاروباری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆئێران ، ڕۆژی پێنج شەممە پێداگری کردەوە کە بەردەوامی سیاسەتی فشارەکان، تواناو خۆڕاگری ڕژیم ڕۆژبەڕۆژ کەم دەکاتەوە.
برایان هۆک، بەرپرس لە کارو باری پەیوەند بەئێران، ڕۆژی پێنج شەممە 21ی سەرماوەز، لە شۆڕای پەیوەندیەکانی دەرەوەی ئەمریکا قسەی دەکرد. ناوبراو کوتی کە ڕژیمی ئێران لە لایەنی داراییەوە خەریکە دەستی بەتاڵ دەبێت و یان دەبێت پارە دروست بکات یان دەبێت مووچەی خەڵک دوابخات. برایان هۆک کوتی کە لەهەمان کات دا بە تەسک کردنەوەی بەشی نەوتی ئێران، ڕژیمی ئێران نایهەوێت شیرکەتە زیادیەکانی لە ژێر دەستی بهێڵێتەوە و چیدیکە ڕێگایێکی بۆ نەماوەتەوە.
هەر پەیوەند بەم سیاسەتە، وەزیری دەرەوەی نەتەوە یەکگرتوەکان ڕۆژی چوارشەممە 20ی سەرماوەز گەمارۆی نوێی بەسەر ڕژیم دا سەپاند. نابراو کوتی ئەم گەمارۆیانە کەموو کووڕیەکانی ئابووری ڕژیمی دەر خستووە و کوتی ئابووری ئێران بوەتە هۆی دزسالاری. برایان هۆک ئەوەشی پێ زیاد کرد کە ڕژیمی ئاخوندی لە ئێستادا 100ملیار دۆلارپاشەکەوتی هەیە بەڵام بەهۆی گەمارۆکانەوە تەنها 10لە سەدی ئەم سەد ملیاردە لەبەر دەستی دەسەڵاتدارانی ڕژیم دایە.
ڕێکه‌وت: 2019-12-13 10:02:25
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )







سیاسی