هۆشداری پەمپێئۆ بۆ ڕێبەرانی ڕژیم لەپێوەند بە هێرشی مووشەکی لەعێڕاق.

مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی هەینی 22ی سەرماوەز هێرشی مووشەکی بۆ پادگانێک لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدادی مەحکووم کرد و ڕێبەرانی ئێرانی ئاگادار کردەوە کە هەرجۆرە خەسارەتێک بە هێزەکانی ئەمریکا یان هاوپەیمانە عێڕاقیەكان بگات، ڕووبەڕووی کاردانەوەی جیدی نەتەوە یەکگرتوەکان دەبنەوە.
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا لە تویتێک دا نووسیویەتی: ئێمە بە توندی سەرکۆنەی گرووپەکانی سەر بەڕژیم دەکەین کە حەفتەی پێشوو هێرشیان کردووەتە سەر شوێنک لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغداد کە بوەتە هۆی بریندار بوونی پێنج کەس.ئەوەی مایک پەمپێئۆ ئاماژەی پێکردووە کە ڕۆژی دووشەممە چوار مووشەکی کاتیۆشا بەر پایگانێکی نیزامی نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد کەوتووە، پێنج کەس لە هێزەکانی عێڕاقی کە ئەندامی دژە تیرۆر بوون و لەلایەن هێزە ئەمریکیەکان ڕاهێنانیان پێ کرابوو بریندار بوون.وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا لە بەردەوامی تویتەکەی خۆی دا تەئکیدی کردووەتەوە ئەگەر ڕێبەرانی ڕژیمی ئێران یان هێزەکانی سەر بەو وەڵاتە هێرش بکەنە سەر هێزەکانی ئەمریکا یان هاوپەیمانە عێڕاقیەکان، نەتەوەیەکگرتووەکان زۆر بە توندی جوابی هێرشەکان دەداتەوە.
ڕێکه‌وت: 2019-12-14 09:54:15
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )







سیاسی