کوژرانی حەوت کۆڵبەری ژێر تەمەن 18ساڵ لە ماوەی ساڵێک دا

کوژرانی فەرهاد خوسرەوی،مێر منداڵی 14ساڵان و برا 17 ساڵەکەی ئازاد خوسرەوی، جارێکی دیکە هەلوومەرجی کۆڵبەرانی خستووەتە ڕوو.
لە ساڵی 2019ی میلادی، حەوت کۆڵبەری ژێر 18ساڵ کوژراون و کۆڵبەرێکی دیکەش بریندار بووە.
بەپێی ئەم هەواڵە، شەش کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومیەکان کوژراون و بریندار بوون.
لەماوەی 12مانگی ڕابردوو دا 14کۆڵبەر لەسەرمادا گیانیان داوە.
مەرگی فەرهاد و ئازاد خوسرەوی برای، لە ڕاگەیاندنەکان و کاناڵە کۆمەڵایەتیەکان کاردانەوەی هەبووە و جارێکی دیکە باسی لە حاڵەتی کۆڵبەران کرد. هێندێک لە کاربەدەستان و ئورگانەکانی ڕژیمی ئاخوندی کۆڵبەران وەکوو قاچاخچی کەلووپەل لە مەرزەکان بۆ ناو ئێران ناو دەبەن، بەڵام ڕێبەری ڕژیمی ئاخوندی لە بانەمەڕی 95 کوتبووی کە مەبەستی لە قاچاخچیان، مەبەستی لە كۆڵبەران نیە.
ڕێکه‌وت: 2019-12-22 09:50:11
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )







سیاسی