ئەیئێف سی نوێنه‌رانی ڕژیم بۆیان نیه‌ له‌ لە یاریەکانی لیگی قارەمانانی ئاسیا به‌شداربن

خه‌باتمیدیا:  به‌پێێ تازه‌ترین هه‌واڵ کۆنفێدراسیۆنی فوتباڵی ئاسیا  ناسراو بە AFC ڕایگه‌یاند که‌ نوێنه‌رانی ئێران بۆیان نیه‌ له‌ ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری یاریه‌کانی ئاسیا به‌شداربن و نوێنه‌ریان هه‌بێ.  کۆنفێدراسیۆنی فوتباڵی ئاسیا ڕایان گه‌یاند که‌ به‌نامه‌یه‌کی فه‌رمی ئه‌و بڕیاره‌یان به‌ تیمی ڕه‌سمی وه‌رزشی ڕژیم ڕاگه‌یاندوه‌. هه‌روه‌ها به‌پێێ ئه‌و بڕیاره‌ هیچ تیپێک بۆی نیه‌ یاریه‌کانی له‌ناو ئێران دا ئه‌نجام بداو ئه‌و تیمانه‌شی که‌ له‌ نوێنه‌رایه‌تی ئێرانه‌وه‌ یاری ده‌که‌ن وه‌ک پێرسپۆلیسی تاران ،سپاهانی ئیسفەهان، ئیستیقلالی تاران و شار خۆدرۆی مەشهەد مافی ئەوەیان نییە لە ئێران یاری بکەن و دەبێ لە وڵاتێکی بێ لایەن یاری بکه‌ن.

کۆنفێدراسیۆنی فوتباڵی ئاسیا ڕایگه‌یاند که‌ ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که‌، وه‌ک عه‌ره‌بستانی سعودیه‌و هه‌روه‌ها ووڵاتانی تریش نایانهه‌وێ تیپه‌کانی خۆیان بنێرن بۆ ئێران بۆ یاری کردن، چوون ئاسایشیان له‌ژێر مه‌ترسی داده‌بێ. یه‌کێک له‌هۆکاره‌‌ گرنگه‌کانی تری ئه‌و بڕیاره‌ش به‌پێی ئه‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئاڵۆزیه‌کی زۆر له‌ ئێران هه‌یه‌ و ڕژیم ڕاسته‌وخۆ ده‌ستی هه‌بوه‌ له‌ که‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌ ئۆکرانی‌‌که‌ و ڕژیم ناتوانێ ئه‌من و ئاسایشی هاووڵاتیانی بپارێزێ.

دووکەڵی سیاسەتەکانی ڕژیم ڕاستەوخۆ دەچێتەوە لە چاوی خەڵکی ئێران و دەرئەنجامەکانی خستنە خوارەوەی فرۆکەی ئۆکراینێکە تا دێت زیاتر داوێنی خەڵک دەگرێت.
ڕێکه‌وت: 2020-01-19 21:38:57
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )







سیاسی