له‌سه‌رهێل 79
سێ‌شه‌مه 17 پووشپه‌ڕ 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
چوونەدەری بریتانیا لە یەکێتی ئوروپا،ڕژیم تەنیاتر دەکات!


ئامادەکردنی بهروز ئەرەڵان

چوونەدەری بریتانیا لەیەکێتی ئوروپا ، ڕەوت وپێوەندی ڕژیم و وەلی فەقێکەی دەباتە قۆناغێکی نوێوه‌ و وێ دەچێ باری ڕژیم لەمەڕ سات وسەوداکانی قورستر بکات، چونکە بریتانیا  لە پێوەند بە کاروباری سیاسی ودیپلۆماسی و ئابووری و هتد.... لەنێوان وەڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئوروپا، قورسایی خۆی هەبووە ویەکێک لەکۆڵەکەکانی ئەم هێزە بووە.

بەم پێیە و هەروەها ئەزموونی مێژوویی زۆر کەس و لایەن، باوەریان وایە کە وەلی فەقێی ڕژیمی ئێران، تەنیاتر و گۆشەگیرتر دەکرێ و وێ دەچێ ئاسەواری ئەم کار وپێشهاتە لە زووترین ماوەدا وەدیار بکەوێت.

قسەلەسەر سێ ئەندامی گرینگی یەکێتی ئوروپایە کە وەکوو کۆڵەکەی سەرەکی  پێوەندیان لەگەڵ بەیتی ڕێبەری بووە و بەدرێژایی مێژوو ویستوویانە بۆ پارێزگاری لە سیاسەتی شکستخواردوویان لەگەڵ ڕژیم بمێننەوە. وێنەگەلێک وەکوو ووتوێژی 10ساڵە لەگەڵ ڕژیمی ئێران کە بەرهەمەکەی ڕێکەوتنی ئەتۆمی بەرجامە، هێشتا لەبیر وهزری خەڵکدا ماوەتەوە. بەم پێیە  نەک تەنیا  مەجالی مانەوەی، بەڵکوو زیاتر لەوە بە بەدەستهێنانی پووڵی نەوت وپێشکەش کردنی 150میلیارد دولار، پایە وبونیادی پەرەپێدانی ترۆریسم و بناژۆخوازی لە وەڵاتان و ناووچەکە له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه‌ زیادی کرد. ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی ماوەێکی زۆرە لەهەوڵ دایە  تا لەچوونەدەری بریتانیا، کۆمەڵە دەسکەوتێک بەدەست بخات و وا نیشان بدات کە بەقازانجیەتی، بەڵام ئەوەی کە دامەزراوەی سیاسی وبەڕێوەبەری ڕژیم،  بە ڕاستەوخۆ خۆی لێ بەلاڕێدا دەبات، ئەوەیە کە کۆڵەکەیه‌کی ڕاگری ئەو پێوەندیە شوومە نامێنێ. ماڵپەڕێکی ڕژیم لەگەڵ وریایی دان سەبارەت بە پاشهاتی ئەم ڕووداوەو دەرچوونی ئینگلیس لە یەکێیتی ئورووپا دەڵێ:  ئەم بابەتە دەبێتە هۆی ناکۆکی زیاتر لەنێوان وەڵاتانی وەک ڕووسیە یان تەنانەت ئێران کە دایمە لەگەڵ بریتانیا کێشەی بووە، دەبێت.

لەو ڕووە وە کە بریتانیا لەداهاتوودا  لە سیاسەت وئێستراتیژێکی دیاریکراو، لە وەڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پشتیوانی دەکات،لەئاکامدا لەسەر پێوەندی وەڵات گەلێک کە سیاسەتەکانیان لەگەڵ ئەمریکا دژ بەیەک بێت،کاریگەری دەبێت.. بەم پێیە لە ماوەی مانگەکانی داهاتوودا شایەدی ئەوە دەبین کە ئەم وەڵاتە وەکو ئەندامێک و خاوەن مافی وتو لەشۆڕای هێمنایەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان،  زیاتر لە سیاسەتی وەڵاتە یەکگرتووەکان لەدژی ڕژیمی ئێران نزیکتر دەبێتەوەو بەرەی دژبە ئێران وسیاسەتەکانی بەهێزتر دەبێت. نیشانە وهێماکانی ئەم نزیکیە نەتەنیا لە بوون وحزووری نیزامی ئینگلیس لە کەنداو ،بەڵکوو لە دوایین کونفڕانسی هەواڵنێری دوو وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وبریتانیا لە پێوەند بە سیاسەتە ماڵ وێران کەرەکانی ڕژیم بە جوانی دیار دەخات.

ئەم چاوپێکەوتنە کە لە ئەسڵ وبنەڕەتدا لەسەر ڕژیمی ئێران بوو، هەردوو لایەن لەسەر ئەو ڕاستیەی کە ڕژیمی ئێران گەورەترین پشتیوانی ترۆریسمە لەجهان ،پێداگری کردەوە وگوتیان: ک فشارەکانیان زیاتر دەکەن تا ئەو کاتەی کە ڕژیمی ئێران ڕەفتاری دەگۆڕێت ولە سەرکێشی وملهوڕیەکانی پاشەکشێ دەکات. هەروەها لە چاوپێکەوتنی نێوان وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و سەرۆک وەزیرانی بریتانیا لە لەندەن، دوولایەن لە پێوەند بە نگەرانیەکانی ئاسایشی وئەمنی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین بەتایبەت ڕژیم لەبەر هەڵس وکەوتی خراپی ،ووتوێژیان کرد. پێشتریش بۆریس جانسۆن لە چاوپێکەوتنی خۆی لە کۆشکی سپی لەسەر پێویستی ڕێکەوتنێکی ئەتۆمی نوێ لە بەستێنی ئەتۆمی قسەیان هێنابووە گۆڕێ. بەم پێیە دەردەکەوێت کە تەواوی هێماکان بۆلای ئەوەیە کە سیاسەتێکی جیاواز لە ئوروپادا سەبارەت بە ڕژیم دەگیردرێ،کە دڵی وەلی فەقێ دەکاتە نیشانە ودڵەڕاوکێی زیاتری بۆ پێک دەهێنێت. خامەنەیی کە ئێستا گیری کردووە و لە بوحران وقەیرانێکی قوڵی ناوخۆیی و نێونەتەوەیدایە، هەڵوێستی بریتانیا بەجوانی دەبینێ و هەست پێدەکات و لەپێوەند بە ڕەووتی پێوەندیەکانی لەگەڵ ئوروپا،ئاسۆێکی تاریک دەبینێت.
ڕێکه‌وت: 2020-02-02 23:16:35
به‌شی ( سیاسی )





دیمانه

سیاسی