كۆچی دوایی كەسایەتیەكی شاری بانە

 حاجی شێخ مستەفای سەرقوڵ، كەسایەتی خۆشناوی شاری بانە كۆچی دوایی كرد.
ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی 16ی ڕێبەندان، كەسایەتی كورد پەروەر و ئازاو خەمخۆری ساداتی سەرقوڵ، حاجی شێخ مستەفای سەرقوڵ، بەهۆی تەمەنەوە كۆچی دوایی كرد.
ناوبراو مامی كاك ڕێبوار حوسەینی، ئەندامی دەفتەری سیاسی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران و برای گەورەی مامۆستا شێخ ڕەئوف حوسەینی كەسایەتی دیاری شاری بانە بوو.
بەبۆنەی كۆچی دوایی ئەو كەسایەتیە خۆشناوە، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان بە كاك ڕێبوار حوسەینی، ئەندامی دەفتەری سیاسی و مامۆستا شێخ ڕەئوف حوسەینی برای ناوبراو و كچ و كور و خانەوادە و دانیشتوانی سەرقوڵی بانە ڕادەگەێنین، لەخودا داواكارین سەبوری بۆ هەموو لایەك عەتا بفەرموێ.

إنا لله وإنا إلیه راجعون
ڕێکه‌وت: 2020-02-06 08:25:58
به‌شی ( کۆمه‌ڵایه‌تی )







سیاسی