پەیامی سکرتێری گشتی سازمانی خه‌بات به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی حاجی شێخ مستەفا سەرقووڵ

بە بۆنەی كۆچی دوایی حاجی شێخ مستەفا حەسەنی سەرەخۆشی بە ئەندامانی خانەوادەی، خزمان، ودۆستانی لە ناوچەی بانە پێشكەش دەكەم. حاجی شێخ مستەفای سەرقووڵ دڵسۆزی  گەل و نیشتمان و سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران و ڕێبەری نەتەویی مامۆستا شێخ جەلال حوسەینی بوو. كۆچی دوایی حاجی شێخ مستەفا بووە هۆی غەم و پەژارەم ،لە خوای گەورە داواكارم دوامەنزڵی بەهەشتی بەرین بێ‌. جارێكی دیكە لە لایەن خۆم و هاوباوەڕانم  سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران سەرەخۆشی بە خانەوادەی بەڕێزیان خەڵكی ناوچەی بانە و مامۆشتا شێخ رەئووف حوسەینی و كاك ڕێبوار حوسەینی پێشكەش دەكەم.

بابەشێخ حوسەینی

سكرتێری گشتی سازمانی خەبات ی كوردستان ئێران
ڕێکه‌وت: 2020-02-06 21:05:27
به‌شی ( کۆمه‌ڵایه‌تی )







سیاسی