له‌سه‌رهێل 87
شه‌ممه‌ 21 پووشپه‌ڕ 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
پەیامی سەرەخۆشی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بۆ كۆچی دوایی  دوكتور مستەفا خورەم دڵ

بە داخەوە دوكتور مستەفا خورەم دڵ  دیبوكری  زانای بلیمەت و یەكێك لە دامەزرێنەرانی زانكۆی كوردستان و نوسەری بە تواناو دڵسۆزی خەڵكی كوردستان و تەفسیری قورئان و نوسەری كتێبی ڕێنوسی زمانی كوردی-سۆرانی و نووسەری چەندین كتێب و نامیلكەی لە بواری فەلسەفە وكەلام كۆچی دوایی كرد.

 بە بۆنەی كۆچی دوایی دوكتور مستەفا خورەم دڵ سەرەخۆشی خۆم و هاوڕێبازانم لە سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران بە خانەوادەی بەڕێزی و خەڵكی نیشتمان خۆشەویشتی مەهاباد  بە تایبەت و خەڵكی كوردستان و نوسەران و ڕوناكبیرانی كوردستان ڕادەگەێنم.

 سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران

 سكرتێری گشتی بابەشێخ حوسەینی 

5ی جۆزەردانی 1399 كۆچی خۆری
ڕێکه‌وت: 2020-05-30 18:12:09
به‌شی ( به‌یاننامه‌کان )





دیمانه

سیاسی