له‌سه‌رهێل 83
شه‌ممه‌ 21 پووشپه‌ڕ 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
په‌یامی کومیته‌ی ناوه‌ندی لەساڵیادی ئیعدامی ٥٩ لاوی نیشتمانپەروەری كورد

ڕژیمی خومەینی لە ١٢ ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٦٢ كۆچی خۆری، له‌ ڕاگه‌یاندراوێک دا  که‌ له‌لایه‌ن فه‌رمانداری ئه‌وكاته‌ی مه‌هاباد حه‌میدره‌زا جه‌لایی پووری خیانه‌تکاره‌وه‌ ڕاگه‌یه‌ندرا،59  لاوی كورد یان لە شاری مەهاباد  ئیعدام كردوه‌. زۆربه‌ی ئه‌و لاوه‌ تێكۆشه‌رانه‌ له‌ دوو مانگی ئه‌وه‌ڵی ساڵی ١٣٦٢ ی کۆچی خۆریدا واته‌ خاكه‌لێوه‌ و بانەمەڕ زیندانی كرابوون. چه‌ند كه‌سیان ته‌مه‌نیان ژێر ١٨ ساڵ بوو و له‌ خوێندنگای سه‌ره‌تایی ده‌یانخوێند. ئیعدامی ئەو لاوانە لەدرێژەی جینایەتكاری و ستەمگەریەكانی دەسەڵاتی ئاخوندی لە بەرانبەر خەڵكی كوردستان بە تایبەت، و تێكڕای نەتەوەكان و خەڵكی ئێران بوو. هەر لە سەرەتای بە دەسەڵات گەیشتنی ڕژیمی خومەینی، ئەو دەسەڵاتە هەوڵیدا بە جینایەت و كوشتوبڕ وه‌ڵامی ماف و ئازادیه‌کانی  دانیشتوانی كوردستان و جوڵانەوەی مافخوازنەی گەلی كوردو بڕیاڕی جەماوەری كوردستان بۆ گەیشتن بە ماف و ئازادی و رزگاریه‌کانی بداته‌وه‌.

جینایەت و ستەمی بێ‌ بەزییانەی ئەو دەسەڵاتە لە تێكڕای شارو ناوچەكانی كوردستان دەستی پێكرد كە لە ماوەی ٤١ ساڵدا بەردەوامە. تاوان و جینایەتی بەردەوامی دەسەڵاتی ئاخوندی لە بەرانبەر خەڵكی كوردستان و تێكڕای خەڵكی ئێران، ئەو ڕاستیەمان بیردەهێنێته‌وه‌، كە ڕژیمی ئاخوندەكان گۆڕانكاری بە قازانجی خەڵك لێ‌ ڕەچاوناكرێ‌ و هەر جۆرە هەوڵێك بۆ دانوستان و ووت وێژ لە گەڵ ئەو دسەڵاتە دڕندەو دیكتاتۆرە، بە زیانی جەماوەری وەزاڵەهاتوو، بە زیانی ڕێبازی شەهیدانی سوورخەلاتی كوردستان و تێكڕای شەهیدانی شۆڕشی ڕەوادایەو تەنیا حكومەتی ستەمگەری ئێران بۆ مانەوەو درێژ بوونەوەی دەسەڵاتەكەی كەڵكی ڵی وەرگرتوە.

ئیعدامی ٥٩ لاوی بێ‌ تاوانی كورد لە شاری مەهاباد جینایەتێكی لە بیر نەكراوەیە لە لای خەڵكی كوردستان بە تێكڕاو تێكۆشەرانی ریزەكانی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران بە تایبەت.

لە ساڵڕۆژی شەهادەتی ئەو تێكۆشەرانە سڵاو درود دەنێرین بۆ ڕۆحی بەرزیان و بەڵێن دەدەین تا سەركەوتنی یەكجاری و هاتنە دیی ئامانجی پیرۆزی شەهیدان لە خەبات و تێكۆشانی شێلگیرانە لە بەرانبەر ڕژیمی ناڕەوای ئاخوندانی دژی خەڵكی بەردەوام بین.

سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران کومیته‌ی ناوه‌ندی

12 ی جۆزەردانی 1399 كۆچی خۆری 06.01.2020 زایینی
ڕێکه‌وت: 2020-06-01 14:15:39
به‌شی ( به‌یاننامه‌کان )





دیمانه

سیاسی