له‌سه‌رهێل 76
سێ‌شه‌مه 17 پووشپه‌ڕ 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
۷ ئەندام لە ۱۲ ئەندامی سەرۆکایەتی پارلمان لە ئەندامانی سوپاو بەسیجن

ڕێوڕەسمی سوێند خواردنی ئەندامانی سەرۆکایەتی مەجلسی یازدەهەم لەحاڵێکدا بەرێوەچوو کە ۷ ئەندام لە ۱۲ ئەندامی سەرۆکایەتی پارلمان لە ئەندامانی سوپاو بەسیجن .
سەرۆکی پارلمان، سەرتیپێکی سوپای پاسدارانە, دوو لەسەر سێی سەرۆکایەتی مەجلیس, بەرپرس و فەرماندە و ئەندامانی سوپاو بەسیجن , کەسانی کاربەدەست و ئەسڵی پارلمانیش زۆرینەیان لە ئەندامانی سوپاو بەسیج ئەژمار دەکرێن.
لە ئەژماری گشتیدا لانی کەم ۲۴ فەرماندەو بەرپرسی پلە بەرزی سوپاو بەسیج کە زۆرینەیان پلەی سەرتیپ و سەرهەنگیان هەیە لە مەجلیسدا بەشدارن و ئەمە نیشاندەری دەسڕۆیشتنی سوپای پاسدارانە لە خولی یازدەی مەجلیس.
ڕێکه‌وت: 2020-06-03 09:20:22
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی