له‌سه‌رهێل 109
سێ‌شه‌مه 17 پووشپه‌ڕ 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
مەترسی چەکداربوونی ڕژیمی ئاخوندی ئێران لە دوای کۆتایی هاتنی گەمارۆکان

مایک مەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت کە بەردەوام دەبن لە هەوڵدان بۆ نوێکردنەوەی گەمارۆی چەک و باقی گەمارۆکانی تر بۆ سەر ڕژیم.
پەمپێئۆ لە بەردەوامی وتووێژەکانی دا لەگەڵ ناوەندی بیرکردنەوەی ئەمریکەن ئینترپڕایز خوازیاری ئەوە بوو کە گەمارۆکان بۆسەر ڕژیم بەردەوام بێت، و هەروەها ئاماژەی بەوەش كردووە کە ڕژیمی ئێران ژومارەیەک لە ڕێکەوتنە ناوکەییەکانی کە یەك لەوان بریتی بوو لە بەرجام واژۆی کردبوو, پێشێل کردووە، هەر بۆیە ئێمە لە فشارەکانی خۆمان بەردەوام دەبین.
مایک پەمپێئۆ باسی لەوەش کردووە کە لەپێوەند بە بەرنامە ترۆریستیەکانی ڕژیم، مانگی پێشوو ئاڵمانیەکانمان ڕازی کردووە بۆ ئەوەی حیزبوڵڵای لوبنان وەکوو ناوەندێکی تیرۆریستی بناسێنێت.
هەروەها دەڵێت ئێمە بەردەوام دەبین لە هاوکاریەکانمان لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان.
ڕێکه‌وت: 2020-06-03 10:56:40
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی