له‌سه‌رهێل 98
سێ‌شه‌مه 17 پووشپه‌ڕ 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
خراپی دۆخی ئاوی خواردنەوەی مەهاباد

ئاوی خواردنەوەی مەهاباد لە هێندێک لە گەڕەکەکانی ئەو شارە پیس بووە و ئەمەش نیگەرانی و ناڕەزایەتیی خەڵکی ئەو شارەی لێكەوتووەتەوە.
لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو چەندین جار ئاوی خواردنەوەی مەهاباد بە شێوەیەكی مەترسیدار پیس بووە و ڕەنگی گۆڕدراوە، ئەمەش چەندین حاڵەتی نەخۆشی لێکەوتووتەوە.
ناڕەزایەتییەکانی خەڵک بەنیسبەت پیسبوونی ئاوی مەهاباد، بەرپرسانی پەیوەندیداری ئەو شارەی ناچارکردووە کە بۆ چارەسەریی ئەو دۆخە پاڵاوتگە دروست کەن؛ بەڵام سەرەڕای دانانی پاڵاوتگە، کە میلیاردها تمەن تێچووی هەبوو، هێشتا هەندێک لە گەڕەکەکانی مەهاباد گرفتی کەم ‌ئاوی و پیسبوونی ئاوی خواردنەوەیان هەیە.
کێشەی کەم‌ ئاوی و بێ ‌ئاوی هەموو شارەکانی کوردستان و ئێرانی گرتووەتەوە و ماوەی چەند ڕۆژە لە چەند شاری ئێراندا بەهۆی نەبوونی ئاوی خواردنەوە خەڵک ناڕەزایەتی دەردەبڕن ، رژیم هیچ چارەسەرێکی بۆ کێشە نەدۆزیوەتەوە و نابەرپرسیارە بۆ بارودۆخە.
ڕێکه‌وت: 2020-06-03 11:09:45
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )





دیمانه

سیاسی