له‌سه‌رهێل 84
سێ‌شه‌مه 17 پووشپه‌ڕ 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
هاوسەرگیری پێشوەختەی كچان لە كوردستان رێژەی تەڵاقی زۆرکردووە.

لەپارێزگای كوردستان بەهۆی زۆربوونی دیاردەی هاوسەرگیری پێش وادەی خۆ ی، ڕێژەی تەڵاقیش زیادی كردووە.
بەهمەن مورادنیا، پارێزگاری کوردستان دەڵێت: یەکێک لە نیگەرانیەكانی ئەو پارێزگایە، زۆربوونی ڕێژەی جیابونەوەیە بەهۆی كێشەی هاوسەرگیری پێشوەختەی ئەو كچانەی كە لە خوێندن دوا دەكەون و ناتوانن تەواوی بكەن.
ناوبراو ئاماژەی بەوە دا كە پێویستە بۆ كۆتایی هێنان بەو كێشەیە، لە هەموو تواكان كەڵك وەرگیرێ‌.
زیانە جەستەیی و دەرونیەكان بەهۆی بەهاوسەرگرتنی منداڵان زەربەیەكی قەرەبوو نەكراوەی لە ژیانی كچان داوە.
دووگیانبوونی كچانی ژێر 18 ساڵ، مردنی دایكان، خەمۆكی، ئەمانە هەموو لەپاڵ هەریەكە لە كارەساتەكانی وەك تەڵاق، دواكەوتن لە تەواوكردنی خوێندن و بەردەوامی فەقر و هەژاری فەرهەنگی و ئابوری، خۆكوژیشی لێدەكەوێتەوە.
ڕێکه‌وت: 2020-06-04 10:02:09
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )





دیمانه

سیاسی