له‌سه‌رهێل 130
سێ‌شه‌مه 17 پووشپه‌ڕ 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
سێناتۆر ئینهاف: خومەینی کەسێکی بێ ڕەحم بوو!

 سیناتۆری کۆماریخواز جەیمز ئینهاف، بەرپرسی کومیتەی هێزە چەکدارەکانی سەنا، ڕۆژی چوارشەممە 14ی جۆزەردان، لەقسەكانیدا لە سەنای ئامریكا لەپێوەند بە خومەینی ووتی:خومەینی ڕوخسارێكی بێڕەحمی ڕژیمی ئاخوندی بوو لە ئێران کە بە بێڕەحمترین شێواز و بەناوی دین و مەزهەب خەڵکی بێتاوانی دەکوشت، و کەمینە مەزهەبیەکانی سەرکوت دەکرد.
هەروەها ناوبراو کە بەبۆنەی ساڵڕۆژی خومەینی قسەی دەکرد ئاماژەی بەوە کرد کە خومەینی و ڕژیمەکەی دەورێکی کەریگەریان هەبووە لە چالاکیە تیرۆریستیەکان و بەردەوامبوون لە دەست تێوەردان و بەردەوامی دان بە گێرەشێوێنیەكانیان لە ناوچەكە و وڵاتاندا.
ناوبراو لە بەردەوامی قسەکانیدا  پێداگری لەسەر ئەوە کردەوە کە بەردەوام دەبن لە فشارەکانیان بۆسەر ڕژیمی ئاخوندی.
ڕێکه‌وت: 2020-06-04 10:19:49
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی