له‌سه‌رهێل 83
شه‌ممه‌ 21 پووشپه‌ڕ 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
ئــافــرەتـی كـورد

ڕامــــیـــار ڕەحـــمــاندوســـــت
بـە شـی سـێیـەم و كۆتایی
....بۆدەرکەوتنی جوانی ئەبێت ناشیرین بوونی هەبێت،لە پاڵ کەلتورو نەریتی جوانیشەوە ناشیرین بوونی هەیە،
دەزانین یاری بەختەو گرێو تەنها بۆ بەڕێکردنی کاتێکی خۆش ولەیەکترکۆبوونەوەی خزم ودۆستتان لەیەکتریو بۆ دوورستکردنی کەش وهەوایەکی خۆش گریێو و یاری بەختی جۆراوجۆردەکرێت.
بەلام ،ئایا؟دەکرێت ڕۆحێکی پێزۆ خاوەن گەورەترین قوتابخانە لەسەر زەوی تێکەل بەیاری بکرێت، یان گرێوی لەسەربکرێت؟!
یەکێک لەو کردەوە نامرۆڤانەی بەرامبەر بە ئافـرەت کراوە لەوساتەی چاوی بەدونیا هەڵهێناوە تا ئەم دەقەیەش گرێووکردن بە ئافـرەت بووە.
کۆبوونەوەیەک هەیە کە پیاوان درووستییانکردووە یاری جۆراوجۆری تیدا ئەکرێت، پارە هەیە کە پیاوێکی خۆ بەشت زان جگەلە پارە وسامانی خۆی ژن ونامووسیشی دەخاتە نێو گرێوو و یاری بەخت، بە زمانییان دەلێن گەر بردتەوە ئەی ڕکابەرم من کچێک دەدەم بەتۆ بەبێ ئەوەی بیر لە قسەکەی بکاتەوە، ئەمیش بەهەمان شێوە بەلێنی پێ ئەدات.
بەبێ ئەوەی بیربکاتەوە لە هەست و دڵ ودەروونی ئەوکچە،کە ئایا؟ چی دەوێت؟خەونی چییە؟چۆن دڵی خۆشدەبێت ولەگەل کێ ئاسوودە دەبێت؟کەچی مافی ڕاوی خۆیەتی بۆ ژیان.
ئەمە یاری کردنە بەهەستی ڕۆحێکی زۆر پیرۆز،کە لەقورئان و ئاینی ئیسلامیش دا بەپیرۆزی ناوی هاتووە.
ئەوە ئاقڵایەتی ئەو مرۆڤانەیە کەوا دەزانن کچ وەکو شەشپاڵوێک وایه لەنێو دەستییا بەدڵی خۆی یاری پێبکات، هەرکاتێک لێی بێزاربوو فڕێیبدات.
ئەمەیان یەکێکە لەو کارەساتە دڵتەزێنانەی کەوا بەسەر نەفسێک ومرۆڤێکدا دەهێنرێت، و دەستێکی بێویژدانانەی لەپشتەوەیە. 
ئەی مرۆڤ هیچ بیرت لەم کردارەت کردۆتەوە،یان خۆتت خستۆتە شوێنی ئەو یئافـرە تە،کەناچاردەکرێت لەگەڵ کەسێک خێزان پێکبهێنێت کە بەتەواوی ژیانی نەیدیوە یاخود پێکەوە گەورەبوون لەژێر یەک سێبەردا،نەک تەنها هەستی بۆی نییە بەڵکو دڵیشی لێی پیس نەکردووە،ئەمە کەی حەقە،کەی مانای دوورستکردنی سۆزو خۆشەویستییە، بەپێچەوانەوە هۆکاری دوورستبوونی ڕقە لەنێوانییاندا.
لەکۆندا لەنێو هۆز وخێڵە عەشاییریەکان زۆر بوو بەهۆی کەمی تێگەیشتنیان لەژیان و پەیوەندی کۆمەڵاتی، ئەی ئێستا بەهۆی چییەوەیە؟
لەسەدەی بیست ویەک ئەم بیرو هزرە کۆنە عەشاییرییە هەرماوە لەهەندێک شوێندا، جێگای داخە کوڕو کچەکانیان ناچاری ژیانێک دەکەن لە تەمەنێکی زۆر کەمدا گشت خەون و ئاواتەکانیان ژێرخاک دەخەن، لە ئیستادا هیچ بیروباوەڕێکی جیاواز و ئاینیش ئەمە پەسەند ناکات.
هەموومان دەزانین یاری تەنها بەکەلوپەلی تایبەت بەیاری دەکرێت،نەک بەڕۆحێکی پیرۆز کە بەهەشت لەژێر قاچەکانییەتی...... 
بەڕاستی مرۆڤبوون و مرۆڤایەتی زۆری ماوە تا بە هەموو شوێنێکدا بڵاو ببێتەوە، بەشێک لە کۆمەڵ وهۆز و خێڵەکان مرۆڤبوون ومرۆڤاییەتییان نەناسیوە بەداخەوە.
لێرەدا ئافرەت وەکو ژێردەستی پیاو بەکارهێنراوە بەبێ ئەوەی بیر لەهەست ودڵ ودەروونی بکرێتەوە،بەبێ ئەوەی بزانن کەوا گەر ئـافـرەت نەبێت ئەوە پیاو بوونی نابێت،گەر ئافـرەت نەبێت خۆشی و ئارامی دڵ وبەختەوەریش نابێت،گەر ئافـرەت نەبێت، کۆمەڵگەو ژیان وەکو بوونەوەرێکی یەک دەست ویەک قاچ ویەک چاو وایە،بەبێ ئەوەی بیر بکرێتەوە لەوەی کە ئافـرەت خۆی لە خۆی دا قوتابخانەیەک ونشتیمانێکە لەژیانی دونیا کە یەکجار ودووبارە نابێتەوە و بەهەشت لەژێر پێیەکانییەتی......
ڕێکه‌وت: 2020-06-16 20:45:33
به‌شی ( کۆمه‌ڵایه‌تی )





دیمانه

سیاسی