له‌سه‌رهێل 91
شه‌ممه‌ 21 پووشپه‌ڕ 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
ناڕەزایەتی ئەنجومەنی سەوزی چیایی مەریوان لەبەرامبەر ئەو هەڕەشانەی کە لێیان دەکرێ.

بەدوای هەوڵ و چالاکی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان بۆ کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی کوردستان، هەڕەشە وبێڕێزی زۆریان لێ کراوە.
‎ئەو کەسانە به بیانویی ئەوەی کە ئەندامانی سەوزی چیای مەریوان دارەکانیان دەبڕنەوە و گوزارشیان لێ دەدەن، بە ئەندامانی ئەم ئەنجومەنە بێڕێزی وهەڕەشەیان کردووە لێیان.
‎ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان یەکێکە لەو ئەنجومەنە خۆبەخشانە کە وێڕای ئەوکۆسپانەی کە لەلایەن ڕژیمی ئێرانەوە خراوەتە بەردەمیان، بەڵام بە هەموو تواناو و ماندوینەناسانەوە بۆپاراستنی سروشتی کوردستان هەوڵی زۆریان داوە وتەنانەت لە چەن ساڵی ڕابردودا بۆکوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی کوردستان ( شەریف باجوەر)یەکێک لە ئەندامانی ئەم ئەنجومەنە گیانی خۆی بەخت کرد، و لەبەرانبەر ئەم ئاستە لە بێڕێزی بێدەنگ نەبون،و ڕۆژی دوشەممە ۲٥ی جۆزەردان ڕاگەێیندراوێکیان بڵاو کردوەتەوە.
‎ئەمەش دەقی ڕاگەێیندراوی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوانە:
‎بێ حەیایی باوە ئەمڕۆ قوڕ بەسەر داکا حەیا 
‎کەندەڵان سەربەرز و شادە، خۆی بشارێتۆ چیا
‎گوڵ ئەگەر ئەقڵی ببێ قەت سەر لە خاک ناکاتە دەر 
چونکە ڕۆژی دڕک و داڵە و گەرمیی بازاڕی گیا
‎نیشتمان دۆستانی ڕاستەقینە، ژینگە پارێزانی وڵات، هۆگرانی سروشتی خاوێن!
هەروەک ئاگادارن چەن ساڵێکە شەپۆلی قڕکردن، سووتاندن و لەناوبردنی ژینگەی ئەم نیشتمانە لەلایەن کەسانێکی هەل پەرەست، نیشتمان فرۆش، تاڵانچی و موزایدەچییەوە، لەوپەڕی نائینسانیەوە، تاتار ئاسا دراوەتەوە بەر پەلامار و بەداخەوە زۆر بێ ڕەحمانە و بێ هیچ چەشنە پڕەنسیپێکی ئەخلاقی و لەوپەڕی بێ ئەدەبییەوە بێ سڵکردن لە هیچ لایەک، بە بیانووی ئەوەی کە بە خەیاڵی خۆیان ئەندامانی چیا دەستیان داوەتە بڕینی شەوانەی باخەکانیان و گوزارش لێدانیان، دەستیان کردووە بە بێ حورمەتی بە ئەندامانی ئەنجومەنەکەمان و دەستیان داوەتە کردوەوەی نەشیاو، کورد وتەنی: " دز ئازابوو ساحێب ماڵی گرت".
‎زۆر جێی داخە بۆ ئەم شار و وڵاتە کە دوو کەس لە ڕۆڵە گیان فیداکانی، گیانی ئازیزیان پێشکەش بە بەرگری لە فەوتان و تاڵانی نیشتمان ئەکەن بەڵام، تاڵانچیگەلێک بۆ بەرژەوەندیی تاکەکەسی خۆیان بەمجۆرە ڕوو ئەکەنە قڕکردنی ئەم خاکە و بەو پەڕی بێ ئەخلاقیشەوە هەڕەشە لە نیشتمان دۆستان و ژینگەپارێزان و ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیا ئەکەن.
‎بۆیە هەر لێرەوە ڕاشکاوانە بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنین کە: 
‎١_ڕەوتی بڕینی باخەکان و دەرهانیان یان گوزارش و شتی لەو چەشنە، هیچ پێوەندییەکی بە چیا و ئەندامانیانەوە نییە و چیا چوارچێوە و یاسا و ڕێسای تایبەت بە خۆی هەیە و شێوە کاری خۆی بە سەدان جار ئەزموون کردووە.
‎٢_لە هەموو دڵسۆزانی ئەم ئاو و خاکە داواکارین چیتر نەیەڵن ئەم ڕەوتی قڕ کردنی وڵاتە بەردەوام بێ و ئەبێ بە گشتمان بەر به نیشتمان فرۆشان و تاڵانچیانی وڵات بگرین بۆ نەوەکانی داهاتوو.
‎٣_جارێکیتر دووپاتی دەکەینەوە هەڕەشە و گوڕەشە و قسەی ناشیرین و ناشیاو بەرانبەر بە ئەندامان و ئەنجومەنەکەمان بوەستێنن، چونکە دڵنیابن ئەگەر دووبارە بێتەوە چیتر بەرانبەر بێ ڕێزی و بێ حورمەتی بە ئەندامان، شەهیدانمان و چیای سەربەرزمان بێدەنگ نابین؛ بست ‌بەبست و داربەدار و ئەوەی سووچ و شاردراوەی کاولکاری و داگیرکارییەکانی ژینگە و دارستانی نەتەوەییمانە بە بەڵگە و وێنە و ناو و شوێن بۆ بەرچاوی خەڵک و ڕای گشتی ئاشکرایان ئەکەین و ڕاشکاوانە بە پێی نەخشە لە قاویان ئەدەین.
ڕێکه‌وت: 2020-06-17 20:38:31
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )





دیمانه

سیاسی