له‌سه‌رهێل 95
شه‌ممه‌ 21 پووشپه‌ڕ 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
رەخنەگرتن لە ئەقڵی خۆرئاوا..

ڕامــیـــار ڕەحــمــانــدوســــت

....خۆرئاواییەکان بەجۆرێک حوکمی جیھانیانکردوە کە لەبواری ئەدەب و ھونەر وفەلسەفەوە...،کاریگەریەکی زۆریان بەسەر جیهانەوە هەبووە، بەو پێشکەوتنەی هەیانبوو لە بواری ئەدەبیات وھونەر... ھتد،توانیویانە دەست بەسەر هەموو جیهان ومرۆڤایەتی دا بگرن، لەو ساتەی درووستبووە تائێستاش حوکمی ڕۆژئاوایی چەندین سەدەو سەردەمی تێپەڕاندووە،جیھان وگشت مرۆڤایەتی لەژێر کاریگەری ڕۆژئاواییەکان بووە،بەڵام ئەم کاریگەرییە لەم دواییانەدا کاڵبۆتەوە بەهۆی ئەوەی کە لەلایەن زاناو بیرمەندانەوە کەوتۆتە ژێر پرسیارەوە و جێگای سەرنج وتێڕامان بووە، زانستی مرۆڤایەتی لەلایەن بیرمەندانی (سیاسەتناسی، مێژووناسی،دەرونناسی) گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە، یەکێک لەو فەیلەسوفە بەناوبانگانەی کە بەوە ناسرابوو ڕەخنەی توندی ئاڕاستەی شارستانییەتی ڕۆژئاواوە کردووە،پەنجەی خستۆتە سەر کەموکورتی و خاڵی لاوازی ڕۆژئاواییەکان،لەلایەکی تر توانی ئەو پەیوەندییە بەهێزو توندوتۆڵەی نێوان مەعریفە ودەستەڵات ئاشکرا بکات.
مەعریفە وا بێ گوناح نییە کە باسی لێکراوە،وەکو ئەوەش نییە کە ئێمە مەزەندەی دەکەین، ئەو مەعریفەیەی کە دەستەڵات وهێز دێنێتە بوون هەندێک جار مەشروعییەت و بواردەدات بە هێزو دەستەڵاتی سەرکوتگەر.
"میشێل فۆکۆ"بەوە ناسرابوو کە فکرو هزری خۆرئاوای خستۆتە بەر ڕەخنەی توندەوە،ڕەخنەی لە سەرجەم ئەو داموو دەزگایانەی گرتووە کە لەدوای سەردەمی ڕۆشەنگەریەوە درووستبوونە.
ڕەخنەکانی فۆکۆ بەجۆڕێکبوون کە خەڵک وایاندەزانی دژایەتی ڕۆشەنگەری ومۆدێرن دەکات، ئەمەش ناحەقیەکی گەورەبوو بەرامبەر بە بیروباوەڕی ئەم بیرمەندە، چونکە فۆکۆ هاتووە وەکو فەیلەسووفێکی مۆدێڕن ڕەخنەی ئاڕاستەی ئەقڵایەتی خۆرئاوا وسەردەمی کۆن كرتووە.
لەوانەیە سەیر بێت لەلامان کە چۆن فەیلەسووفێکی وەکو"فۆکۆ" تەواوی ژیانی لە ڕەخنەگرتن وپەنجەخستنە سەر مەزنترین ژیاری سەرگۆی زەوی تەرخانکردووە، ئەم بیرمەندە ئەوشتانەی کەلای گرینگ وجێگای بایەخبوونە ڕەخنەی لێگرتوون تا پەردە لەسەر نەزانراوەکان لابدات،گرینگی وبایەخ وگەوهەرییەتی ئەو شتە نیشان بدات.
کەبۆچی؟وچۆن؟خۆرئاوا بەمە گەیشتووە و نھێنیەکانی چین؟ ئایا؟ هەرشتێک کە لەلایەن ڕۆژئاواییەکانەوە بێت ئەوە بێ کەم وکورتی وتەواوە...
لەم کتێبە نوێیەدا لەبارەی "فۆکۆ"و"دیدییە ئەریبۆن"ی ھاوڕێی نوسیویەتی کە زانیاری زۆری لەبارەی فەیلەسووفانی هاوسەردەمی فۆکۆ بوون کە گفتووگۆی توند لە نێوانییاندا هەبووە وەکو(ژان پۆل سارتەر،جۆرج دیمۆزیل...... )ئەوان ئاگاداری بارودۆخی ڕۆشنبیری ئەوکاتی فەڕەنسا بوون،"ئەریبۆ" لە هەرهەموویان زیاتر ئاگاداری بارودۆخی ئەوسای فەرەنسابوو.
ئەریبۆ لەبارەی ڕەخنەکانی "فۆکۆ"،"ھاپرماس"ەوە دەڵێت:(بەرپرسیارییەتی لە ڕێی لادانی ئەقڵ ناکەوێتە ئەستۆی نوێگەری کۆمەڵایەتی و فشار و زەبر و زۆری ئابووری دەوڵەت و سەرمایەداریدا).
وای بۆدەچێت کە جۆریک لە مەوداو دابڕان لەنێوان فەلسەفە و واقیع یان هونەروژیاندا پەیدابووە ئەمەش وادەکات فەلسەفە تووشی قەیران ببێت.
مۆدێرنێک کە لەئەنجامی ڕەخنەگرتن لە دەستەڵاتی خۆرئاوا پەیدابووە، واتا گەر خۆریٔاوانەبواییە یٔەوە یٔەقلی شارستانییەتی خۆرئاوایی لەدایک نەدەبوو، مۆدێرنیش پەیدانەدەبوو،بیرمەند وفەیلەسووفانی سەردەمی ڕۆشەنگەری ومۆدێرن بە پێداچوونەوە وڕەخنەگرتن لەخۆرئاوا، ڕۆشەنگەری ومۆدێرنییان هێنایە بوون،بێ گومان ئەمەش بە هەوڵ وتوانای ئەو فەیلەسووف وبیرمەندانەبووە کە لەو سەردەمەدا هەڵکەوتوون هاتونەتە مەیدان..
ڕێکه‌وت: 2020-06-18 21:05:31
به‌شی ( سیاسی )





دیمانه

سیاسی