له‌سه‌رهێل 79
شه‌ممه‌ 21 پووشپه‌ڕ 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
سپای پاسداران کۆڕونا له ناو خانەوادەی سیاسیەکان دا بڵاو دەکاتەوه!

 سپای پاسدارانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران، لەنوێترین كردەوەی قێزەونی دا دەستی داوەتەوە تووشكردنی خانەوادەی كەسە سیاسیەكان و بڵاوكردنەوەی پەتای كۆڕۆنا لەنێویاندا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی كە دەست خەبات مێدیا كەوتوون: سپای پاسداران خانەوادەی کەسە سیاسیەکان بانگ دەکەنە پێش وەزارەتی ئیتڵاعاتی بۆکان بۆ لیکۆڵینەوه و بۆماوەی 48 کاتژمێر ڕای دەگرن، لەو ماوەیه دا که پرسیاری لێ دەكەن لەڕێگای پێدانی خواردەمەنیەوە توشی کۆڕونای دەکەن، که لە ئیستادا بارودۆخی تەندروستی زۆریان له مەترسی دان، و بەهۆی ئەو خواردەمەنیانەوە دیار نیه چەند کەسی دیکەش توش بوون.
ئەو سەرچاوە شایەتحاڵە بە خەبات مێدیای ووت؛ من که بۆخۆم به دواداچونم بۆ کرد له بیمارستان، نه فەرم دەناسی پرسیارم لێكرد ووتی؛ بەڵێ چەند خانەوادەی تریش توش بوون بەو شێوازه و چەند خانەوادەی دیكەش له گامێش گولی و برایم ئاباد كە خانەوادەی سیاسین، بەو شێوازە تووش كراون.
ڕێکه‌وت: 2020-06-19 09:02:29
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )





دیمانه

سیاسی