له‌سه‌رهێل 83
شه‌ممه‌ 21 پووشپه‌ڕ 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
بڕیارنامەی كۆنگرەی ئەمریكا بۆ پشتیوانی لە خەڵكی ئێران!

بڕیارنامەی كۆنگرەی ئەمریكا بۆ پشتیوانی لە خەڵكی ئێران!
خەبات مێدیا: ڕۆژی چوارشەممە ۲٨ی جۆزەردانی ساڵی ۹۹، نۆێنەرانی هەردوو حیزبی دێموكرات و كۆماریخوازەكان لە كۆنگرەی ئەمریکا بڕیارنامەیه‌کیان گەڵاڵە کردووە، كە لەناوەڕۆکی ئەم بڕیارنامەدا، ڕژیمی ئێرانیان بەهۆی پشتیوانی لە ترۆریزمی دەرەکی، مەحکوم کردووە و پشتیوانی خۆیان بۆ داوای خەڵک و مقاومەتی ئێران بە ئامانجی گۆڕینی ڕژیمی ئێران، دەربڕیوە.
ئەم بڕیارنامە وێڕای مەحکوم کردنی کردەوەکانی ڕژیمی ئێران، داوادەکات کە (ئەمریکا پشتیوانی لەخەڵکی ئێران بکات و مافی ئەوان بۆ خەبات و پێکهێنانی کۆمارێکی دیمۆکراتیک،غەیرە مەزهەبی و غەیرە ئەتۆمی، بە فەرمی بناسێت.
ئەم بڕیارنامەی کۆنگرەی ئەمریکا هێرشی ترۆریستی لە دژی ئەنجومەنی نیشتمانی مقاومەتی ئێران بە ڕێبەرایەتی مریەم ڕەجەوی کە داخوازی گۆڕینی ڕژیم لە ئێران دەكات مەحكوم كرد. هەروەها لەم بڕیارنامە باس لە کۆبونەوەی هەزارکەسی ئەندامانی ئەنجومەنی مقاومەتی ئێران و بەشداری بەرپرسان و کەسایەتیە دەرەکیەکان وەکو (ڕودی جولیانی) دەکات.
مەک کلینتاک نوێنەری کۆنگرەی ئەمریكا وتی: ئەندامانی ئەم دوو حزبە پشتیوانی لە خەڵکی ئێران لە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندان دەكات كە سەرەڕای ئەو هەمووە هەڕەشە و بەندیخانە و کوشتنە كە هەر بە ورەی بەرز بەردەوامە. هەوەها ووتی: هەر لە بەر ئەوەیە کە نۆێنەرانی دو حیزب لە كۆنگرەی ئەمریكا پشتیوانی لە جەماوەرێکی ئازاو نەسرەوتو دەکەن.
لەدرێژەدا، زیاتر لە ۲۰نوێنەری کۆماریخواز و دیمۆکراتی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە لە کۆنفرانسێکی ئینترنتی دا بە خانەخوێی کۆمەڵی ئێرانیانی دانیشتویی ئەمریکا، وتارەکانی خۆیان بۆ پشتیوانی ئەم بڕیارنامە پێشکەش کرد..
ڕێکه‌وت: 2020-06-19 10:57:13
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی