له‌سه‌رهێل 92
شه‌ممه‌ 21 پووشپه‌ڕ 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
بەردەوامی فشارەكان بۆسەر ئافرەتان لە ئێران بەبیانوی جۆراو جۆر!

ڕژیمی ئێران بەبیانوی پابەند نەبوون بە حیجاب، دۆخێک ئەڕەخسێنێ بۆ سەرکوتی زیاتری ئافرەتان و لاوان.
ڕژیمی دژە مرۆڤی ئاخوندی ،لەترسی ڕاپەڕینی خەڵک، جارێکی دیکە بەبیانوی وەرزی هاوین ولە ژێرناوی (بد حجابی) ،شەپۆلێک لە سەرکوت و دەستبەسەرکردن لەدژی لاوان و بەتایبەت ئافرەتانی دەستپێکردووە.

لەم ماوەدا هەندێک لە بەرپرسانی ڕژیم هۆشیاریان داوە کە بە گەرم بوونی کەش و هەوا و هاتنی وەرزی هاوین، دەرفەت بۆ ئافرەتان وکچان زیاترە تا بێ حیجابی پەڕەپێبدەن و داوایان کردووە تا ئەمساڵ زیاتر لەساڵانی ڕابردو بەڕەنگاری ئەم دیاردەیە ببنەوە.
هەروەها هەندێک لەو کەسانە کە لە ئیسنتاگرام وێنەی بێ حیجابیان بڵاو کردووەتەوە، لەلایەن
هێزە (بێناونیشانەكانی ئیمامی زەمانی ڕژیمەوە ) دەستبەسەر و زیندانی کراون و ژمارەێیک لەو کەسانە بە دانانی بارمتە لە بەندیخانە ڕزگاریان بووە.
هەروەها لە کۆبونەویەکدا باس لە بارودۆخی خراپی حیجاب لە زانکۆکانی ئێران کراوە و (مەریەم ئاخوندی ) ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی و بەرپرسی بەشی ژنانی ئاسایشی ئیسلامی زانکۆی ئەمیرکەبیر ووتی: بە شێوەی پێویست بەڕەنگاری ئەو کەسانە نابینەوە و زانکۆکان بە جددیی چاودێری ناکرێ، و ئێمە نابێ چاوەڕێی هەڵوێستی بەرپرسانی زانکۆکان بین، وئەمەش بە مانای ئەوەیە کە دەبێ سەرکوتی کەسانی بەناو بێ حیجاب بکەوێتە ئەستۆی بەسیجی زانکۆکان.
ئاشکرایە ئەم شێوە هەڵسووکەوتە سەرکوتگەرانە لەگەڵ ئافرەتان و لاوان، ڕقی زیاتری بەدواوەیە و هەرئەو ئافرەت و لاوانە دةبنة پێشەنگی ڕاپەرینەکانی دژی ڕژیم.
ڕێکه‌وت: 2020-06-24 10:08:40
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی