له‌سه‌رهێل 86
شه‌ممه‌ 21 پووشپه‌ڕ 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
دامەزراوەیەکی شاراوەی دیکەی سپای پاسداران ئاشکرا بوو!!

ڕژیمی ئاخوندی ئێران لە کۆمەڵگەی جاجرومی سەر بە کۆمپانیای ئاڵۆمینای ئێران لە باکووری پارێزگای خۆراسان، دامەزراوەیەکی شاراوەی تایبەت لەژێر چاودێری سپای پاسداران بۆ دروست کردنی پودری ئاڵمنیۆم دامەزراند.
ئەم پوودرە بۆ دروست کردنی سووتەمەنی تایبەت بە مووشەک بەکار دەهێندرێت.
بەپێی هەواڵی ڕادیۆ فەڕانسە، هەواڵنێری ڕۆیتێرز لەزاری یەکێک لە بەڕێوەبەرانی دەوڵەتی پێشووی ڕژیمی ئاخوندی و ئەو بەڵگانەی کە لەدەستی ناوبراودا بووە، دەنووسێت: ڕژیمی ئێران پێنج ساڵ پێش ئێستا پوودری ئاڵمنیۆمی بۆ بەکارهێنانی کاری نیزامی لەم دامەزراوەیە دەست پێ کردووە، ئەو بەرپرسە كە ناوی ئەمیر موقەدەمە، هەروەها دەڵێت؛ دووجار سەردانی ئەو دامەزراوە شاراوەی کردووە و لەساڵی 2018ئێرانی جێ هێشتووە، ڕژیم بەردەوام بووە لە دروست کردنی ئەم ماددەیە.
ڕێکه‌وت: 2020-06-25 20:54:56
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی