له‌سه‌رهێل 82
شه‌ممه‌ 21 پووشپه‌ڕ 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
کوژرانی 14هەزار کەس بە شكەنجە لەزیندانەکانی ڕژیمی بەشار ئەسەد دا

كاناڵی مافی مرۆڤی سوریە (SNHR) لە ڕاپۆرتێك دا بەبۆنەی 26ی ژوئەن، ڕۆژی جیهانی پشتیوانی لە قوربانیانی شکەنجە ڕایگەیاند کە هەتا ئێستا زیاترلە 14هەزار کەس لەخەڵکی سووریە لەزیندانەکانی ڕژیمی بەشار ئەسەد دا بەهۆی شکەنجەوە گیانیان سپاردووە.
ئەو كاناڵە هەروەها نووسیویەتی کە لە کۆی ئەو 14هەزار و 235کەسە 173منداڵ و 46ژن بەهۆی شکەنجەوە گیانیان سپاردووە.
لەو ڕاپۆرتەدا باس لەوەش کراوە کە بەهۆی شەڕ وپێکدادان لە سووریە، ڕژیمی بەشار ئەسەد 1.2ملوێن سووری دەست بەسەرکردووە و شکەنجەیان داون،و ئێستاش خەڵکێکی زۆر لە زیندانەکان دا ماون.
ڕێکه‌وت: 2020-06-26 10:34:19
به‌شی ( هه‌والی جیهان )





دیمانه

سیاسی