له‌سه‌رهێل 92
شه‌ممه‌ 21 پووشپه‌ڕ 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
زۆربەی دێهاتەكانی غەیزانیەی سەربە پارێزگای خوزستان بەدەست بێئاویەوە دەناڵێنن

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئیلنا، ٨۰ دێهات لەو ناوچەیە هەیە بەڵام تەنیا کێشەی۳۰گوند تاڕادەێیک کەم بوەتەوە و پەنجا گوندی دیکە لە ئاو بێبەشن، و دوڕۆژ لە حەوتە ئەوەش بە ماوەی 3تا 4 ساعەت ئاویان هەیە.
وێڕای بوونی بەرپرسانی پارێزگای خوزستان بۆ چارەسەری قەیرانی نەبوونی ئاو بەڵام ئەم کێشەیە هەربەردەوامە.
هەرلەم بارەوە جەعفەر مەجدەمی، ئەندامی ئەنجومەنی بەشی غەیزانیە بە ئاماژە بە پڕۆسەی گەیاندنی ئاو بە سی گوندی ئەم بەشەی خوزستان وتی: ئاو بۆ ئەم گوندانە دەچێت بەڵام هێڵی گواستنەوەی ئاو بوونی نیە کە ئاو بەشێوەی خاوێن بگوازێتەوە.
ناوبراو کە ڕۆژی هەینی ٦ی پۆشپەڕ بەهەواڵدەری ئیلنا لە وتووێژێکدا وتی: ئەم پڕۆسەیە کەم و کوڕی تێیدایە، هەروەها بۆ هەندێک لەناوچەکان، لەلایەن دەزگای خێرخوازی بە تانکەر ئاو نێردراوە.
بەڵام ڕۆژبەڕۆژ لە ژماری ئەم تانکەرانە کەم کراوەتەو.
دانیشتوانی ناوچەی غەیزانیە لە ٤٥کیلۆمتری شاری ئەهواز، ڕۆژی شەممە سێ جۆزەردان هاوکات لەگەڵ جەژنی ڕەمەزان بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی خۆیان لەنەبوونی ئاو لە بەرانبەر بەڕێوەبەری ئەم ناوچەیە کۆبونەوە. پاش ئەم ناڕەزایەتیە، وێنەی زۆرلە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوە کە لاقی هەندێکیان کە زۆربەیان کەسانی تەمەن خواربوون، بەهۆی تەقەی فیشەکی ساچمەیی برینداربووە.
بەرپرسانی حکومەت پاش ئەم ڕووداوانە بەڵێنیان داوە لەماوەی یەک مانگی داهاتودا کێشەکان چارەسەربکەن.
ڕێکه‌وت: 2020-06-27 11:29:55
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی