له‌سه‌رهێل 112
شه‌ممه‌ 21 پووشپه‌ڕ 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
لە ئێران لەماوەی ۳۳چرکە دا کەسێك توشی کۆڕۆنا دەبێت.

 سیما لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕۆژی شەممە ڕێكەوتی 7ی پوشپەڕ، لەهەواڵێکدا ووتی: ڕێژەی فەرمی قوربانیانی کۆڕۆنا دە هەزار و ۳٦٤کەسە و ژمارەی توشبوان ۲۲۰هەزارو ۱٨۰کەسە.
هەروەها ووتی توشبووانی نوێی ئەو پەتایە لەم ماوەیە دا ۲٤٥٦کەسە کە ۱۱۳۹کەسیان لە نەخۆشخانە خەوێندراون.
لە ماوەی ۲٤ساعەتی ڕابردوودا ۱۲٥کەس لەئێران گیانیان سپاردووە.
بەوتەی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ۲۹۲٨کەس لە توشبووانی کۆڕۆنا دۆخی تەندروستیان خراپە و لەژێر چاوەدێریدان.
ناوبراو هەروەها ووتی، پارێزگاکانی خوزستان،کرماشان،کوردستان ،هورمزگان،ئازەربایجانی خۆرئاوا و خوراسانی ناوەندی زۆرترین ئاماری توشبونیان تۆمارکردووە و لەدۆخی سووردان، ولە ماوەی ۳۳چرکەدا کەسێك توش دەبێ وە لەماوەی ۱۳خولەک دا کەسێك بەهۆی ئەم نەخۆشیە گیان دەسپێرێ. ‌هەر توشبوێکی کۆڕۆنا دەتوانێ ٤۰٦کەسی دیکە بەشێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ توش بکات.
پێویستە دەمامک و دەستەوانە بەکاربهێندرێ و لەشوێنە گشتیەکان دووری نێوانیان ڕەچاو بکەن.

ئەم ڕێژەیە لەکاتێکدا بڵاو دەبێتەوە،کە گومان لێکراوان و لانیکەم ڕێژەی گیان لەدستدان بەهۆی کۆڕۆنا زۆرترە لەوەی کە لەلایەن حکومەتەوە ڕاگەێیندراوە.
بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستی ئێران ماوەی چەندین مانگە ڕێژەی توشبونن و گیان لەدەستدان لە پارێزگاکان بڵاو ناکەنەوە وهەرئەمە بوەتە هۆی پەڕەپێدانی بێ متمانەیی و گومان لەڕێژەکان.
ڕێکه‌وت: 2020-06-28 09:11:02
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی