له‌سه‌رهێل 78
شه‌ممه‌ 21 پووشپه‌ڕ 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
سێ ژینگە پارێزی كورد لەكاتی كوژاندنەوەی ئاگر گیانیان سپارد

سێ کەس لە چالاکانی ژینگە پارێزی شاری پاوە لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگر لە کوێستانەکانی مەرەخێلی پاوە گیانیان سپارد.
هەواڵدەری هەنگاو: ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ی پووشپەری ٢٧٢٠، سێ چالاکی ژینگە پارێزی خەڵکی شاری پاوە بەناوەكانی موختار خەندانی خەڵكی نەوسود، بیلال ئەمینی خەڵكی ناوچەی ئێناخی و دانیشتوی پاوە، و سۆران مەحموودی خەڵكی گوندی دەرەبەیان، لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری کوێستانەکانی پاوە گیانیان سپارد.
موختار خەندانی، ووتەبێژ و ئەندامی لێژنەی بەڕێوەبەری و ئەندامی کۆمیتەی ئۆپەراسیۆنی ژینگەپارێزی “ژیوای”ی شاری پاوە بوو.
ئەو سێ کەسە لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگر لە ناوچە پارێزراوەکانی بوزین و مەرەخێڵ فەوتیان كردووە.
ڕێکه‌وت: 2020-06-28 21:05:43
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )





دیمانه

سیاسی