له‌سه‌رهێل 32
شه‌ممه‌ 25 گه‌لاوێژ 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
بەرزبوونەوەی ڕێژەی بێکاری لە ئێران

ڕێژەی بێكاری لە وڵاتی ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ئاخوندانی گەندەڵ گەیشتۆتە 37 لەسەد.
لۆمۆند، ڕۆژنامەی عەسری پاریس، لە ڕاپۆرتێک دا ئاماژەی بە خراپی بارودۆخی مەعیشەتی چین وتوێژی هەژار و کەم دەرامەدی خەڵكی ئێران كردووە و هەروەها نەبوونی خۆراک و نەبوونی شوێن و ڕێگای شیاوی ژیان تێدا كردن.
بەپێی ڕاپۆرتی لۆمۆند، دوو لێکەوتەی دیاری هەژاری و بێکارین، کە بەهۆی گەندەڵی چینی حاکم، گەمارۆ نێودەوڵەتیەکان و هەروەها خراپی ئابووری بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، باڵی بەسەر هەموو وڵاتدا كێشاوە.
ئەو هەواڵدەریە لە زاری ژنێک لە چینی ناوەندی خەڵكی ئێرانەوە دەنوسێت و دەڵێت كە بارودۆخی ئەوڕۆی ئێران وەکوو بیرێک وایە کە خەڵکەكەی کەوتبێتنە ناوی و گیریان خواردبێت.
هەروەها ئەو ڕۆژنامەیە باس لەوە دەکات کە هەژاری بوەتە هۆی ئەوەی کە گۆشت و میوە وەرزیەکان لە سفرەی چینی ناوەندی خەڵكی وڵاتدا بەرەو نەمان بچێت، هەربۆیە نرخی بەروبوومی خۆراک و کاڵا جیاجیاکان لەچاو ساڵی ڕابردوو بەلایەنی کەمەوە دوو هێندە زیادی کردووە.
ئەو هەواڵدەریە هەروەها بەپێی دوایین ڕاپۆرتی ناوەندی لێکۆڵینەوەکانی مەجلیسی شۆرای ڕژیمی ئاخوندی نوسیویەتی كە بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، لەنێوان دو ملیۆن و نیو بۆ شەش ملیۆن کەس کارەکانیان لەدەست داوە و بەم شێوەیە نرخی بێکاری لەئێران 37لەسەد بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.


 


 


 


 
ڕێکه‌وت: 2020-07-05 11:20:57
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی