له‌سه‌رهێل 32
شه‌ممه‌ 25 گه‌لاوێژ 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
كچێكی دیكەش بووە قوربانی دەستی یاسا پیاو سالارەكانی ڕژیمی ئاخوندی

کچێکی تەمەن 10ساڵان بەدەستی باوکی كوژرا.
حەدیس، ئەو كچە تەمەن 10 ساڵە بوو كە لەلایەن باوكیەوە و بۆ ئەوەی باوكی بتوانێ‌ بۆجاری دووەم هاوسەرگیری بكات و لەگەڵ ژنە تازەكەی ژیان بكات، بە كەمەربەند خنكێندرا. باوکی حەدیس دەیزانی لەلایەن ڕژیمەوە سزا نادرێت، چونكە لەیاسای ڕژیمی ئاخوندیدا ئەو کەسانە کە لەسەر قەتڵی نامووسی دەست بەسەر دەکرێن سزای قورس نادرێن.
هەروەها دایکی حەدیس باسی لەوە کردووە کە لەلایەن مێردەکەیەوە هەڕەشەی ئەوەی لێکراوە ئەگەر ڕازی نەبێ لەگەڵ ئەو ئافرەتەی کە خۆشی دەوێ هاوسەرگیری بکات دەیکوژێ، هەروەها دەڵێت لەگەڵی مامەوە هەتا کچەکەم بەبێ باوک گەورە نەبێت بەڵام نەمزانی باوکی دەبێتە هۆی کوشتنی کچەکەم.
چەند مانگ لەوەو پێش کەسێکی دیکەش بەهۆی زیادكردنی دەنگی تەلەفیزیۆنی ماڵەوە کچەکەی خۆی دەکوژێت، و ماوەیەكی زۆر حاشا لەوكارەی دەكات، بەڵام دواجار دانی پێدا دەنێت و تەنیا ڕونكردنەوەشی بۆ ئەو بابەتە دەڵێت كە لەو كاتەدا توڕە و عەسەبانی بووە و ئیتر نەیتوانیوە خۆی كۆنتڕۆڵ بكات و كچەكەی كوشتووە.
هەر لەسەر ئەم ڕووداوانە مایک پەمپئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لەبەردەم وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا ئاماژەی بەو قەتڵە نامووسیە بێ ڕەحمانانە کردووە کە لە ئێرانی ژێر دەستی ئاخونداندا ڕوو دەدات، ناوبراو ئاماژەی بەکوژرانی ڕۆمینا ئەشرەفی 14ساڵان،فاتمە فەرحی 19ساڵان و ڕێحانە عامری 22ساڵان کردووە.
ناوبراو لەدرێژەی قسەکانیدا باسی لەوەش کردووە کە دوان لە کوژراوەکان لەلایەن کەس وکاریانەوە سەریان بڕاوە و کەسی سێهەمیش لەڕێگەی بەستنەوە ئەوەندەی لێ دەدرێت هەتا کۆتایی بەژیانی دێت.
بەرپرسانی گەندەڵ و خوێنمژی ڕژیمی ئاخوندی ماوەی 40ساڵ زیاترە کە پشتیوانی لە کوشتنی ژنان و منداڵان دەکەن و هەروەها کەرامەتی ئینسانی ژنانیان خستووەتە ژێر پێیان.
ڕێکه‌وت: 2020-07-06 10:59:36
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی