له‌سه‌رهێل 27
شه‌ممه‌ 25 گه‌لاوێژ 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
بەردەوامی هێرشەكانی ئیسراییل بۆ سەر ناوەندە ناوكەییەكانی ڕژیم

 ئیسراییل، چەپ و ڕاست و بەبێ دەنگی خەریكی بەردەوامی دانە بە هێرشەكانی بۆ سەر ناوەندە ناوکەییەکانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران، و ڕژیمیش لە بەرانبەردا بێ دەنگیەكی سەرشۆڕانەی هەڵبژاردووە.
بە پێی ڕاپۆرتە تایبەتەكان, شەوی پێنج شەممەی ڕابردوو ناوەندی ئۆرانیومی ڕەزایی نژادی مەیبەد لە پارێزگای یەزد کەوتە بەر ئامانجی هێرش. هەتا ئێستا چەند تەقینەوەیەك رویداوە لە یەکێک لە ناوەندە سەرەکیەکانی کەیکی زەردی ئێران، بەڵام ڕوون نەبۆتەوەو ڕژیم هیچ هەڵوێستێکی نیشان نەداوە. 
پاش هێرشەکانی سەر ناوەندی ناوکەیی نەتەنز و لەناوچونی شارۆچکەی ژێرزەوینی خەجیر لە تاران, ئەم هێرشە بە گرنگترین زەربەی ئیسراییل ناو دەبرێت.
ڕێکه‌وت: 2020-07-07 08:07:26
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی