له‌سه‌رهێل 30
شه‌ممه‌ 25 گه‌لاوێژ 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
کوژرانی کۆڵبەرێکی دیکە لەلایەن هێزەکانی ڕژیمی ئاخوندی.

کۆڵبەرێکی گەنج لەكاتی كۆڵبەری دا لە سنورەكانی نەوسود بۆئەوەی خۆی لەدەستی هێزە ئەمنیەتیەکانی ڕژیم ڕزگار بکات، خۆی دەخاتە ڕوباری سیروان و دەخنكێت.
دوانیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە 16ی پووشپەڕی 1399، کۆمەڵێک کۆڵبەری کورد لەمەرزی نەوسود دەکەونە بۆسەی هێزەکانی سەر بە ڕژیمی ئاخوندی و بۆ ئەوەی نەکەونە دەستی هێزەکانی ڕژیم، ژمارەیەک لەو کۆڵبەرانە خۆیان دەخەنە نێو ڕوباری سیروان و بەو هۆیەوە یەک لەو کۆڵبەرانە گیان دەسپێرێ‌.
ئەو كۆڵبەرە ناوی ئایەت یوسفی و تەمەنی 20ساڵ بووە وخەڵکی گوندی زمکانی سەربە سەلاسی باوەجانی بووە.
یەکێک لە کۆڵبەرە شایەتحاڵەكان بەم جۆرە باسی بابەتەکە دەکات و دەڵێ: هێزەکانی سەر بە ڕژیم لەنزیک پردی زەڵتە بۆسەیان دانابوو لەدوای ئەوە بەرەوڕووی کۆڵبەران ڕۆیشتن، چەند کۆڵبەر بۆ ئەوەی نەکەونە دەستی ئەو هێزانە خۆیان خستە نێو ڕوباری سیروان.
ڕێکه‌وت: 2020-07-07 09:44:18
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )





دیمانه

سیاسی