له‌سه‌رهێل 27
شه‌ممه‌ 25 گه‌لاوێژ 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
بوونی هەزاران ئالودەی بەئاشكرای ماددەی هۆشبەر لە ئێران

لە وڵاتی ئێران 60 تا 100هەزار ئالودەی بەئاشكرای مەوادی هۆشبەر بوونی هەیە.
ئیسكەندەر مومەنی"، سكرتێری گشتی ناوەندی بەرەنگاربونەوەی مەوادی هۆشبەر، دەڵێت: 60 تا 100هەزار كەسی ئالودەبووی مەوادی هۆشبەر لەئێران بوونیان هەیە و لەو ڕێژەیە نزیكەی 15 هەزار كەسیان لەتارانی پێتەختی وڵاتن و بەپێی پلە بەندی هەریەكە لە شارەكانی مەشهەد، ئیسفەهان، زۆرترین ڕێژەی توشبووانیان هەیە.
ناوبراو هەروەها دەڵێت؛ ئەو ئالودەبووانە لە وەرزە جیاوازەكان دا سەفەر دەكەن، بۆ نمونە لە وەرزی سەرمادا سەفەر دەكەن بۆ ناوچە گەرمەكان واتە بەرەو ناوچەی باشور و ئەو پارێزگایانەی كە كەم دەبینرێن. 
سكرتێری گشتی ئەو ناوەندە دەڵێت كە دەوڵەت ناتوانێ‌ بەتەنیا هەڵگری زیانەكانی پێوەندیدار بە مەوادەوە بێت، هەربۆیە زۆرێك لە ناوەندەكانی پارێزگاری كردن لە ئالودەبووەكان، بەڕێژەی سفر تا سەد لەلایەن ڕێكخراوە مرۆڤ دۆستەكانەوە بەڕێوە دەبرێن.
ناوبراو هەروەها ئاماژەی بەو دەنگۆیانە كرد كە گوایە ئالوودەبووانی مەوادی هۆشبەر تووشی كۆرۆنا نابن، لەگەڵ ڕەد كردنەوەی ئەو دەنگۆیانە دا ووتی لەسەرەتاكانی مانگی ڕەشەممەدا، لەگەڵ ئەوەی كە لە بودجەدا پێشبینی نەكرابوو، 100 ملیارد ڕیال بۆ وەزارەتی تەندروستی و ڕێكخراوی تەندروستی بۆ پێشگرتن، چاودێری كردن و كۆنتڕۆڵ كردنی ئالودەبووەكان لە بنكەكان دا و بەتایبەت ئالودەبووە ئاشكراكان لە سەر جادەكان دا دیاری كراوەو، ئاماری كەمی ئالودەبووان لەسەر جادەكان لەنێوان ئالودەبووەكان دا نەك لەبەر ئەو دەنگۆیانە، بەڵكو لەبەر بڕیار و هەنگاوە كاریگەرەكانی دەزگاكان، پۆلیس، ڕێكخراوی تەندروستی و وەزارەتی تەندروستی بووە.
ڕێکه‌وت: 2020-07-11 09:12:25
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی