له‌سه‌رهێل 36
شه‌ممه‌ 25 گه‌لاوێژ 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
تەقینەوەكەی نەتەنز كاریگەری لەسەر بەرنامە ناوکەییەکەی ڕژیم دادەنێ‌!

ڕۆژنامەی ئەمریکایی نیۆیۆرگ تایمز لە ڕاپۆرتێکدا لەسەر ڕووداوی تەقینەوەی دامەزراوە ناوکەییەکەی نەتەنز نوسیویەتی کە ئەم ڕووداوە بەرنامە ناوکەییەکەی ڕژیم بۆماوەی دو ساڵ دوا دەخات.
ئەم ڕاپۆرتە کە ڕۆژی هەینی 29ی پووشپەڕ بڵاو کراوەتەوە؛ دەڵێت وێنە نوێیەکان کە لە ماهوارە دەبیندرێت، دەری دەخەن كە قەبارەی تەقینەوەکان زیاتر لەوە بووە کە حەوتوی ڕابردوو دەبیندرا.
دەرئەنجامی بەدواداچوونێکی تەئكید کراو دەری دەخات کە زیاتر لە یەک ساڵ دەخایەنێت بۆ ئەوەی ڕژیم بتوانێت سانتری فیوژەکانی دروست بکاتەوە.
هەروەها ڕژیمی ئێران ئەوەی پشت ڕاست کردۆتەوە کە ڕۆژی 12ی پووشپەڕ لە دامەزراوەی دروست کردنی ئۆرانیۆم لە نەتەنز تەقینەوەیەک ڕوویداوە بەڵام هەتا ئێستا هۆکاری تەقینەوەکەیان باس نەکردووە.
ڕێکه‌وت: 2020-07-11 09:52:26
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی