له‌سه‌رهێل 28
شه‌ممه‌ 25 گه‌لاوێژ 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
كۆڕۆنا هەڕەشەیە بۆسەر گیانی ئافرەتانی زیندانی سیاسی لە ئێران

 بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریەكان، نێرگس محەممەدی، چالاکوانی ناسراوی مافی مرۆڤ لە زیندانی زەنجان توشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بووە.
جێی باسە كە نێرگس محەممەدی لەگەڵ 11بەندکراوی دیکە، سەرلە بەیانی ڕۆژی یەکشەممە 22ی پووشپەڕ كەرەنتینە کراون، ناوبراو کە لە زیندانی ئەوین ماوەی حوكمەكەی تێدەپەڕێنێ‌، مانگی ڕەشەممەی ڕابردوودا بەزۆرەملێ و لێدان لەلایەن بەرپرسی زیندانەوە گوازرایەوە بۆ زیندانی زەنجان، و هۆکاری گواستنەوەكەی مانگرتنی ناوبراو و چەند زیندانیەکی دیکەی سیاسی بووە. ئەم چالاکوانە لە بەندی مافی مرۆڤ لە مانگی گوڵانی ساڵی 94 بۆ بەسەربردنی حوكمی ‌16ساڵەکەی خۆی لە زینداندایە.
شەش ساڵی ئەم حوکمە بە تاوانی تەبلیغ دژ بە نیزام و 10ساڵەکەی دیکە لە پەیوەند بە چالاکیەکانی ناوبراو لە کەمپەینی (هەنگاو بەهەنگاو هەتا هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان)، جێ بەجێ کراوە.
پێشتریش ڕاگەیەندرابوو کە چەند زیندانی سیاسی دیکە و لەوانە سۆهەیلا حیجاب و زێنەب جەلالیان، بەندکراو لە بەندیخانەی قەرچەک وەرامینیش تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بوون.

 
ڕێکه‌وت: 2020-07-13 10:11:52
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی