له‌سه‌رهێل 33
شه‌ممه‌ 25 گه‌لاوێژ 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
نرخی دولار لە بازاڕی ئازادی ئێران گەیشتە ۲۳هەزار تمەن.

ئەمڕۆ دوشەممە ڕێكەوتی ۲۳ی پوشپەڕ، نرخی دولار لەبازاڕی ئازادی ئێران دا گەیشتە ۲۳هەزار تمەن.
ئەمە لەکاتێکدایە کە بەرپرسانی باڵای بانکی ناوەندی ئێران لە ڕۆژانی ڕابردو بەڵێنی دەستێوەردانی بەئامانج لەبازاڕی دولار و کونتڕۆڵی نرخەکانیان دابوو.
ئەم ڕەوتە لە ڕۆژی سێی پوشپەڕ دەستی پێ کردوە و هەتا دێت نرخی دولار زیاتر دەبێت.
بەپێی نوێترین ئاڵوگۆڕەکان، نرخی ئەرز لەبازاڕی تاران، یۆرۆ سنوری ۲٦هەزاری تێپەڕاند و ۲٦هەزار و پەنجات مەن مامەڵەی پێکراوە.
هەروەها بەپێی ئەم ڕاپۆرتە نرخی سکە بەرزبوەتەوە و هەر سکەیەكی بەهاری ئازادی گەیشتوەتە دەملیۆن و۷۰۰هەزارتمەن.
بەرپرسانی ئێرانی وتویانە: هەندێک جوڵە و چالاکی ڕەوانی لە بواری نێونەتەوەیی لەدژی ئێران و درووست کردنی نیگەرانی ناڕاستەقینە بوەتە هۆی بەرزبونەوەی نرخی ئەرزو سکە.
سەرۆک کۆمار حەسەن ڕۆحانی و بەڕێوەبەری گشتی بانکی ناوەندی ئێران لەم ڕۆژانە دا وتویانە: ڕەوتی گەڕانەوەی ئەرز لە هاوردەکردن بۆ ناوخۆیی وڵات یەکێک لە هۆکارەکانی ئاڵۆگۆڕەكانی ئەرزە.
هەروەها ڕۆحانی وتویەتی: ۲۰ملیارد دۆلار لەکۆتایی ساڵی ۹٨هەناردەی دەرەوەکراوە، بەڵام ئەرزەکەی نەگەڕاوەتەوە بۆ وڵات، هەڕەشەی لەو کەسانە كردووە كە دەستیان لەم ڕەوتە هەبووە. 
عەبدولناسر هیممەتی "بەڕێوەبەری گشتی بانکی ناوەندی لەنوسراوەێیکدا ئەمڕۆ دوشەممە ۲۳ی پوشپەڕ، لە ئینستاگرامی خۆی بڵاوی کردەوە، وتی: ئەگەر ئەو کەسانەی کە هەناردەی دەرەوە دەکەن ئەرزەکە بگەڕێننەوە، بەدڵنیاییەوە هاندەریان دەبین.
ڕژیمی ئێران کە لە مانگی گوڵانی ساڵی ۹۷ بەدوای هاتنە دەرەوەی ئەمریکا لە بەرجام ،توندترین گەمارۆیی بەسەردا سەپاوە لەبواری هەناردەکردنی مەوادی نەوتی و غەیری نەوتی بۆ دەرەوەی وڵات توشی کێشەی زۆر بووە .
پارەی نەتەوەیی ئێران لەسەرەتای ساڵی ۹۹تا ئێستا ۳۰لەسەدی بایەخی خۆی لەدەست داوە و ڕەوتی بەرزبونەوەی نرخی ئەرز و زێڕ لەبازاڕی ئازادی ئێران زۆر خێرایە.
ڕێکه‌وت: 2020-07-13 10:35:16
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی