له‌سه‌رهێل 29
شه‌ممه‌ 25 گه‌لاوێژ 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
یادێک له مامۆستای کوردایەتی و زانا و رێبەری نەتەوەیی گەلی کورد جەنابی مامۆستا سەیید جەلالەدینی حوسەینی

گێرانەوەی مێژوو وه ک خۆی وه تۆمارکردنی بۆ نه وه کانی داهاتوو ئه رکێکی نیشتیمانیه، که نەوەکانی داهاتوی گەلەکەمان بتوانن دەرس له کردەوه باشەکانیان وەربگرن و شێوازی کار و تێکۆشانی زانا و خەباتکاره ڕاستەقینەکانیان بکەنە نمونه و دەرس و له ئەزمون و کار و کردەوەیان وەربگرن له هەموو بوارەکانی ژیاندا.


ماڵی مامۆستا شێخ جەلال له ده ورانی شادا وه ختێک مامۆستا شێخ جەلال تەشریفی هێنایەوه شاری بانه و له مزگەوتی خۆی نیشتەجێ بوو، دەستی کرد به تەدریس، ئەو کەسانەی دەهاتنه خزمەتی که کوردپەروه ربوون. فەقێکانی تەواوی ده هاتن کورد په روه ر بوون. ئەکسەریشیان ئەهلی موکوریان بوون، وەک مەلا عومەری عەسری، وەکوو مەلا کەریم، وه ک سید جەمیل ئارام وه زۆر فەقێی دیکه که دەشیان خوێند و کوردایەتیشی لێ فێردەبوون، کاتێک قاچاخیش دەبوون پەنایان دەهێنا بۆکن مامۆستا شێخ جەلالی، ڕەوانەی عێراقی دەکڕدن تا ده ست ساواک نەکەون. ماڵی مامۆستا شێخ جەلالی قەڵایەکی بەرزی گەورەی کوردایەتی بوو، واتا دانیشتگایه کی، زانکۆیەکی هەم بابەته دینیه که هەم کوردایەتی بوو. ساواک پێی ده زانی، بۆچی پێی ده زانی؟ چونکی ئه وانەی هاوشانی مامۆستا شێخ جەلالی بون، له عیلم و مه عریفەتدا دوو بنەماڵەی عالم و دەسەڵاتدار و ده ست ڕۆیشتوبوون له شاری بانه، ئەوان ده ستڕۆیشتو بوون، بێ حەد له دەورانی شادا. هەموو وه ختێکیش ده گەڕان که نوقته زیعفی مامۆستا شێخ جەلالی به رن بۆ ساواک و خۆیانی پێشیرین بکه ن له لای شا دۆسته کان. ئه مه کاری وانبوو، نه ک به س ئه وان ئی دیکه ش زۆر. به ڵام له گه ڵ ئه وه شدا له و حاڵه ته دا مامۆستا شێخ جەلال به هیچ جۆرێک له کوردایه تی خۆی وازی نه هێنا و به حاڵی خۆی مایه وه و هه ر وه ک ڕه ئیسی عوله مای بانه که س نه بوو له موقابیلیا بووه ستێ، له نوسینه کانی پێشوومدا باسم کردووه که ساواکیه کان ده هاتن بۆ خزمه ت مامۆستای خه ڵکی کەیان لەگەڵ خۆیان ئەهێنا و چه ند شتێکیان لێ ده پرسیو و به چۆکا ده هاتن، له دوایدا ده یان وت یاشێخ دڵت لێمان نه ئێشێ. ئه گه ر بشهاتنایه ئاوا ده هاتن.


له دەورانی ئینقیلابدا، که ئینقیلابی ئێرانێ ده ستی پێکرد با بڵێین به ڕەهبەری خومەینی و له شاره کوردستانیه کانیش، ئه م جه ماعه تانه، ئه م دوو ماڵه ده ستڕۆیشتووه که وتنه له رزه له ز، که وتنه ده ست و پێی مامۆستا شێخ جه لالی، پێیان وابووحه ق و تۆڵه یان لێده کاته وه. به ڵام گوێی نه دا به دووژمنایه تی و زیدایه تی ئه وان له ده ورانی شادا. له وده ورانه دا که ئینقیلاب ده ستی پێکرد و گه رم بوو وه ده سه ڵاتی شاهانشاهی و ده سته و پێوه نده ی شا قودره تی وای نه مابوو، جا له و کاته دا هه موو شه وێک مامۆستا شێخ جەلال له گه ڵ جه ماعه تی شۆڕشگێران و خه ڵکی بانه ده چوینه مزگه وتێک دائه نیشتن بۆ سوخونڕامنی و وه عیزه و زیدی شاو زیدی ده ره به گ و ئه مانه قسه ی ده کرد. من بۆخۆم شه وێکی له خزمه تیدا بووم له مزگه وتی یه کێ له و بنه ماڵانه، له وێ کۆببوینه وه و زۆر بوین، زۆر، مه لا و غه یری مه لا. مه لا ی مزگه وته که له ماڵی خۆیان بوو، مامۆستا شێخ جەلال ناردی به شوێنیا که ئه ویش شتێک بڵێ، یا ئه قه له ن دانیشێ له جه له سه و مه جلیسه که ی خه ڵکیدا. که ئه قه له ن له و لیباس و هه ڵسوکه وتیه ی پێشویدا نه مێنێ و بێته ڕیزی شۆڕشگێڕانه وه ، وه ڵا وتبووی عه رزی جەنابی شێخ جەلالی بکەن گەروم نەخۆشه ناتوانم باش قسانیش بکه م، نه هات و گوێی پێنه دا. موهیم ئه وه بوو که ئینقیلاب ده ستی پێکرد و شا ڕۆیی و حکومه تی خومه ینی با بڵێین هاته پێشه وه و ده سه ڵاتی کوردستان به ره و مه حکه می ڕۆیی وله شاره کوردستانیه کانش ده سه ڵات که وته ده ست مامۆستایانی ئاینی له هه موو شاره کاندا تا حه دێک له و سه رده مه دا. ئه وانه ترسه ترسیان پێکه وت و وتیان به خوا شێخ جەلال ده ردێکمان ئه داتێ، ئێمه چیمان پێکردووه سه د ئه وه نده خراپترمان پێده کات، هه ربه منداڵان هێلکه باران و به رده بارانمان ده کات. جا خه ڵک قه سدی ئه وه یان کرد و هاتبوون بۆ لای مامۆستا وتبویان ئه چین به رده بارانیان ده که ین و شاربه ده ریشیان ده که ین. مامۆستا شێخ جەلال فه رمووی:" چۆن؟ جا که وابێ، ده ی ئێمه ش وا لێبکه ن، بۆ فه رقی ئێمه و ئه وان چیه!؟ ئه و انه عالم و ئه وانه خانه واده ن. ئه وا نه چۆن ده بێ ده ستیان لێبدرێت؟ خۆ ئه وانه باو باپیریان کۆنه و ئه مه کیان به سه ر ئه م خه ڵکه وه هه یه، با ئه وانه ش شاپه رست بووبن." نه یهێشت. جا هه ر که ئینقیلاب سه رکه وت ودیاره مامۆستا ڕیئاسه تی شاری بانه ی که وته ده ست و هه موو دائیره و شته کان که وتنه ژێر ده ستی ئه وی، ئه و ئه نجومه نانه سه رپه رشتی بۆ ته عین کردن. وا ڕێکه وت مامۆستا شێخ عیزه دینیش به دێنی ته شریفی هاتبوو بۆ بانه، هه ر له ماڵی مامۆستا شێخ جەلالی که خانوێکی تازه ی دروست کردبوو، له و دیوه یدا که دانیشتبووین یه کێ له و بنه ماڵانه که و وه خت ڕه ئیسی بنه ماڵه که بوون هات وتی "ئه شهه د و بیللای به ڕه ئیس قبوڵمن، هه موو شتێکتان لائیقه، ئێمه له ژێر سه یته ره ی ئێوه داین، ئێوه مان به ڕه ئیسی خۆمان قبوڵه ".


مه نزوور له گێڕانه وه ی ئه م مێژووه ئه وه یه که مامۆستا شێخ جەلال و مامۆستا شێخ عیزه دین، ئه و دوو برایه هه ریه که له جێگه ی خۆی قه درو قیمه تێکی یه کجار یه کجار زۆریان له ناو جامیعه دا بووه و نه فعی زۆریشیان بۆ خه ڵکی بووه و ئیستیفاده ی زۆریشیان هه ر له کوردایه تی و له ئیسلامه تی و هه ڵسوکه وتی جوان و سیفاتی چاک، خه ڵکه که له وانه وه فێرده بوو، واتا ئینسانێک بوون ئینسانێکی موته ده ینیش بوون و سیاسیش بوون و خه ڵکیش بوون. جا پیاو ده بێ هه موو وه ختێ یادیان بکاته وه و قه درو قیمه تی ئه وانه له بیر نه چێ، ئه وانه ئینسانی نمونه یی بوون و زه حمه ته له ئێستادا که س جێگه ی ئه وانه بگرێته وه.


مامۆستا سید جەلالەدینی حوسەینی، ئه و پیاوه بلیمه ت و زانا و دانایه که هه موو ته مه نی له پێناو بزاوی ڕزگاریخوازی گه له که ماندا ته رخانکرد و تێکۆشا، که ده بێت یادی ئه و که ڵه پیاوه مه زن و ڕه هبه ره دڵسۆزه له یاد نه کرێی و هه میشه یادی ئه و سه ر قافڵه ی خه باتگێڕو شۆڕشگێڕان بێت.


یادی مامۆستا هەمیشه پیرۆز و مەقامیشی له بەهه شتی ئەعلابێت.       


سید ڕه ئوف حوسێنی


17-7-2020
ڕێکه‌وت: 2020-07-19 13:31:48
به‌شی ( سیاسی )





دیمانه

سیاسی