له‌سه‌رهێل 28
شه‌ممه‌ 25 گه‌لاوێژ 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
خوشکی کادرێکی دڵسۆزی سازمانی خەبات لە شاری بانە کۆچی دوایی کرد!

شەوی رابردوو سێ شەممە لەسەر چوارشەممە ٣١ی پووشپەر لەسەر ١ی گەلاوێژی ١٣٩٩ی ک خ، بەداخەوە خوشکە حیسمەت شەریفی خوشکی کاک جەلال شەریفی (کانی سوور) ی بەهۆی نەخۆشی لە شاری بانە کۆچی دوایی کرد.



کاک جەلالی شەریفی ئەندامێکی بەباوەڕ و دڵسۆزی سازمانی خەبات و کادرێکی دیار و چالاکی رێکخستنی دەرەوەو بەرپرسی کومیتەی فینلاندی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێرانە.



رێکخستنی دەرەوەی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بەناوی تێکرای بەرپرس و کادر و ئەندامانی سازمان لەدەرەوەی وەڵات پرسەو سەرەخۆشی لە برای بەرێزمان کاک جەلال، کەس و کاری کۆچکردوو لە کانی سوور و بانە دەکا و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەی لەدەست دانی خوشکە حیسمەت دەزانین.




لە خوای گەورە داواکارین سەبوور و ئارامیان پێ بدات و ئەوە دواخەم و ناخۆشیان بێ.



رێکخستنی دەرەوەی



سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
ڕێکه‌وت: 2020-07-23 22:53:43
به‌شی ( کۆمه‌ڵایه‌تی )





دیمانه

سیاسی