له‌سه‌رهێل 34
شه‌ممه‌ 25 گه‌لاوێژ 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
وتووێژی تەلەفۆنی پوتین و ترامپ لەپێوەند بە بابەتی ئێران

بە پێی هەواڵی سایتە هەواڵدەریەکان، سەرۆک کۆمارانی روسیە و ئامریکا لە قسەكردنێكی تەلەفۆنی دا سەبارەت بە دۆخی بەرنامەی ناوکەیی ئێران وتووێژیان کردووە.
دەفتەری چاپەمەنی کۆشكی کرملین ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند: ڤلادیمیر پۆتین و دۆناڵد ترامپ سەبارەت بە بابەتی دامەزراوەیی ڕێگه کاری و کۆنتڕۆڵی چەک و چۆڵ، بە لەبەرچاوگرتنی بەرپرسایەتی تایبەتی ڕوسیە و ئامریکا لە بەرانبەر پاراستنی ئەمنیەت و ئاسایسی جیهانی، ڕاوێژیان کرد.
لەم پەیوەندیەدا لەسەر گرنگی وتووێژی دولایەنە لەسەر چەندین بابەت و بەتایبەت بابەتی پەیمانی کەم کردنەوەی چەك و چۆڵی هێرشی ڕێگەكاری ( ئیستارتی 2) پێداگری کرا.
جێی باسە كە ئامریكا و ڕوسیە لە بابەتی كۆنتڕۆڵی چەك و چۆڵ، ناكۆكیان هەیە و ئەمەش كاریگەری لەسەر پێوەندی ئەو دوو وڵاتە داناوە.
ئەم دوو ووڵاتە سەبارەت بە پەیمانی ئیستارتی—۲ کە خولی ئێعتباری لە مانگی فوریەی ساڵی داهاتوو کۆتایی پێ دێت، لە حاڵی وتووێژدان، و دانوستانی ئەو دوو ووڵاتە تا ئێستا بۆ نوێكردنەوەی ئەم ڕێکەوتنه دو لایەنە بۆ کۆنترۆڵی چەک و چۆڵی هێرشی، بێ دەرئەنجام بووە و وا دیارە کە واشێنگتون مەیلی بە نوێكردنەوەی نییە.
لە ڕاپۆرتەكەی كۆشكی كرملین دا هاتووە: لە وتووێژی تەلەفونی نێوان پوتین و ترامپ، پێداگری لەسەر گرنگیپێدانی زۆری پێشنیاری لایەنی ڕوسی بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنی سەرانی پێنج ئەندامی هەمیشەیی شۆڕای ئەمنیەتی بۆ تاوتووێكردن و ڕاگۆڕینەوە، بەتایبەت بەشێكی بەرفراوان لە بابەتی ئەمنیەتی نێونەتەوەی.
هەروەها دولایەن سەبارەت بە دۆخی بەرنامەی ناوکەیی ئێران قسەیان كرد، و لەپێوەند بە زەرورەتی هەوڵدانی گشتی بۆ پاراستنی دامەزراوەیی ناوچەیی و سیستمێكی جیهانی بۆ بەرگری لە بڵاوبونەوەی ناوكەیی، پێداگریان كردەوە. 
ڕوسیە و ئامریکا سەبارەت بە ڕێگەكاری چارەسەری ناكۆكیەكانی بەرنامەی ناوکەیی و بەرجام، ڕای جیاوازیان هەیەو لە حاڵێکدا که واشێنگتۆن زیاتر لە دوو ساڵە لەم ڕێکەوتنه هاتۆتە دەرەوە، مۆسکو سەبارەت بە زەرورەتی جێ‌ بەجێ‌ كردنی تەواوەتی و بڕیارنامەی ۲۲۳۱ ی شۆڕای ئەمنیەت و پارێز لە گەمارۆی ئێران، پێداگری دەکات.
ڕێکه‌وت: 2020-07-25 08:56:34
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی