له‌سه‌رهێل 28
شه‌ممه‌ 25 گه‌لاوێژ 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
دەست پێكردنەوەی خولی نوێی خۆپیشاندانەکانی دژی حکومەت لە بەغدا

ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەكانی خەڵكی عێراق لەبەرانبەر لێنەهاتووی دامەزراوەكانی دەسەڵات، بارودۆخی ئابوری و بێ كاری، دەست تێوەردانەكانی ڕژیمی ئاخوندی لەكاروباری ئەو وڵاتە دا، ئەوە ماوەی چەند مانگە بەردەوامی هەیە.
گروپەکانی چاودێری مافی مرۆڤ باس لەوە دەکەن کە لە خۆپیشاندانە نوێیەکان دا، بەلایەنی کەمەوە دوو کەس کوژراون و 21 كەسیش بریندار بوون، لێكدانەوەكان دەری دەخەن كە لەماوەی ئەو چەند مانگەدا زیاترلە 600کەس لە خۆپیشاندەران گیانیان سپاردووە.
ڕۆژی یەکشەممە ڕێكەوتی 5ی گەلاوێژ، لە بەغدا و هەندێک ناوچەی باشووری عێڕاق خۆپیشاندانەکان دەستی پێکردەوە، و ئەمەش لەکاتێكدایە کە پلەکانی گەرما گەیشتووەتە سەروی 50 پلە، و هەروەها هۆكار و لێکەوتەکانی ئەم خۆپیشاندانانەی ئەمجارە دەگەڕێتەوە بۆ کەمی وزە و كارەبا لەو وڵاتەدا، کە جارێکی دیکە بووە هۆی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی خەڵک.
ڕێکه‌وت: 2020-07-28 09:30:35
به‌شی ( هه‌والی جیهان )





دیمانه

سیاسی