له‌سه‌رهێل 35
شه‌ممه‌ 25 گه‌لاوێژ 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
ئامریكا لەحاڵی تۆماركردنی ژمارەی نایاب لە دروستكردنی واكسێنی كۆرۆنا دایە!

سەرۆک کۆماری ئامریکا لەدوای سەردانیكردنی دامەزراوەکانی بایۆتێکنۆلۆژی لە کارۆلینای ڕۆژهەڵات، بە ئاماژەکردن بەوەی كە دامەزراوەی مۆدێرنا چۆتە قۆناغی سێیەمی بەرهەمهێنانی واكسێنی كۆڕۆنا، وتی كە ئەوە قۆناغی كۆتای پێش تەواو بوونە.
بەپێ ڕاپۆرتی دەنگی ئامریکا, دۆناڵد ترامپ، باسی لەوە كردووە كە گەیشتن بەم قۆناغە, پێشكەوتن و دەسکەوتێکی گەورەیە لە بەرهەم هێنانی ئەم واکسێنە دا لە جیهان. 
ناوبراو بە ئاماژە بە سەرمایەگوزاری دەوڵەت لە بەرهەم هێنانی ئەم واکسێنە دا، دڵنیایی دا کە لە ڕۆژەكانی یەکەمی پەسەندكردنی واکسێنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا دا, ئەم واکسێنە دەخرێتە بەردەستی خەڵكی ئامریكا.
سەرۆک کۆماری ئامریکا هەروەها وتی: بەرهەمهێنانی دەرمانی توشبووانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بەهەمانشێوەی بەرهەمهێنانی واکسێن، خێراتر لە پێشبینیەکان دەڕوات و گەیشتۆتە قۆناغی كۆتایی.
ڕێکه‌وت: 2020-07-28 10:01:33
به‌شی ( هه‌والی جیهان )





دیمانه

سیاسی