له‌سه‌رهێل 28
شه‌ممه‌ 25 گه‌لاوێژ 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
په‌یامی ڕێکخستنی ناوخۆی سازمانی خه‌بات  بۆ یادی ١٠ ساڵه‌ی کۆچی دوایی مامۆستا سه‌ید جه‌لال حسینی

ئه‌ندامان و هاوباوه‌ڕانی تێکۆشه‌ری سازمانی خه‌بات!

به‌شداربوانی خۆشه‌ویست!

خۆمان به‌خۆشحاڵ ده‌زانین که توانیمان له‌یادی ٣٠ پوشپه‌ڕدا به‌شداربین و په‌یامی ڕێکخستنه‌کانی ناوخۆی سازمانی خه‌باتتان پێشکه‌ش که‌ین.

 چل و دوو ساڵ لەمەوبەر و لە کاتێکدا دار و دەستەی خۆمەینی لە بیری دامەزراندنی سیستەمێکی توتالیتێر و دواکەوتوودا بوون و بۆ لەناو بردنی سامانی ئینسانی و ئابوری وڵات و بە شێوازی نهێنی و ئاشکرا، پیلانیان بۆ خەڵەتاندنی خەڵکی ئێران و ناوچەکە دائەڕشت، بە پێچەوانەی ژمارەێك لە كەسانی قازانج ویست  لە ئێران، کەسانێکی بیرمەند و سیاسەتزان لەناو بەرەی سیاسی و کۆمەڵایەتی کوردستاندا بوون کە هەر زوو نێوەرۆکی حکومەتی تاقمی خومەینیان بۆ دەرکەوت و پیلانەکانی پاسدار و دەست و پێوەندییەکانیان خستە ڕوو. سەرەتای مشتوومڕەکانی ساڵانی سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێران لەساڵی 57 دا لەو کاتەوە دەستی پێکرد و قووڵ بۆوە کە تاقمی ئاخوند و پاسدارەکان هەموو بەڵێن و پەیمانەکانەکانیان بە خەڵک خستە ژێر پێ. دیارە ئەگەر ناڕاستی و هرۆژمەکانی تاقمی دەسەڵاتداری تاران بۆ سەر گیان و ژیان و سامانی خەڵکی کورستان نەبووایە هەرگیز شەڕی چەکداری ڕووی نەدەدا. بەڵام مامۆستا شێخ جەلال لەو هەڕەشە و گوشارە سیاسی و چەکداریانەی ڕژیم سڵی نەکردەوە و بە دامەزراندنی پارتێکی سیاسی و نیزامی ڕووبەڕووی ملهوڕیەکانی ڕژیمی خومەینی بۆوە لەو کاتە هەستیارەدا كە زۆر زەحمەت بوو  لە ژێر هەڕەشەی تێرۆر و شەڕ و گوشارەکاندا بتوانێت بەرەنگاری لە مافە نەتەوییەکان بکرێ‌ و لە سەر ستاندنی ماف و ئامانجە ڕەواکان سوور بێت.

ئەمڕۆ لە ساڵیادی کۆچی دوایی کەسایەتییەکدا ئاوڕ لە بابەتی خەباتی ڕەوای نەتەوەکەمان و ڕووداوەکانی ساڵەکانی سەرکەوتنی شۆڕشی ساڵی 57 دەدەینەوە کە تا ئێستاش ئەو باروودۆخەی تاقمی دەسەلاتدارای رژیمی ئاخوندی بۆ خەڵک و وڵاتیان درووست کردووە بەردەوامە و بگرە بارێکی ناخۆشتریان بۆ خەڵکی ئێران و ناوچەکە درووست کردووە. بەو جیاوازیەوە کە ئیتر ئەوڕۆ مەودای نێوان بەرچاو ڕوونی و گەمژەیی تەواو لێک جیاواز بوونەتەوە . ئەمڕۆ کەس ناتوانێت لە سەر ئەو هەموو ئەزموون و هەوڵ و خەبات و قوربانیدانە، هەڵەکانی سەردەمی شۆڕشی ساڵی ٥٧ دووپات بکاتەوە. جیاوازی بیر و ڕوانگەی مامۆستا شێخ جەلال لە گەڵ ئەو کەسانەی ئەمڕۆ ئیدعای ڕۆشنگەری و خەباتیان هەیە لەوەدایە،كە مامۆستا هەر ئەو کات بە بێ ئەوەی ڕووداێک یان ئەزمۆنێکی تاڵ بێتە پێش هەڵویستی ڕاست وڕوون و ئاشکرای بوو و ئێستاش هەر ئەو ڕوانگە و بابەتانەی لە سەری سوور بووەـ،بە کەڵکی بەرەی خەباتکاران و ڕۆشنگەران دێت. سوور بوون لە سەر مافە نەتەوەییەکان و مافی چارەی خۆ نووسین (حق تعیین سرنوشت) یەکێک بوو لەو بابەت ڕەوا و سەردەمیانەی کە مامۆستا هەوڵی بۆ دەدا. زۆر گرینگ و پڕ بەهایە مامۆستایەکی ئایینی 42 ساڵ لەمەو بەر، لەو ئاستە لە زانیاری و وردبینی و بەرچاوڕوونی و دەروون پاکی و نەفس بەرزیدا، لەو باروودۆخە ئەستەم و نالەبارەدا،لە سەر ساندنی مافە سەرەتایی و ئاساییەکان هەتا دەگاتە بابەت و مافە گرینگ و چارەنووس سازەکان شێلگیر و جدی بێت تا جێیەک گیانی خۆی و بنەماڵە و ماڵ و سامانی لەو ڕێگەیەدا دابنێت. زۆر کەس هەن دەپرسن کە ئایا کەسانێک ناوی مەلا یان پێشنوێژ و شێخ و ... دەتوانن ڕێبەر و پێشەنگی خەبات بن بۆ مافە نەتەوەییەکان و مافە مۆدێرنەکانی جیلی نوێ ؟ لە حاڵێکدا سیستەمی جینایەتکاری تاران لە ژیر دەسەڵاتی ئاخۆندە شێعەکان دایە و بە ناوی ئایین و دین بەر بوونەتە کوشتن و لە ناوبردنی لاوەکان و بە تاڵان بردنی سامانی خەڵک، و لە لایەکی تریشەوە بەشێک لە مەلاکانی سوونی ناوچەکانی کوردستان لە گەڵ حکومەتی ئاخوندیدا یەک کەوتوون یان ڕێگای سەرشۆڕی و بێدەنگیان هەڵبژاردوە؟ وەڵامەکەی ئەوەیە کە مامۆستا شێخ جەلال ڕێبەرێکی نەتەوەیی بووە نەک مەلایەکی ئاسایی، بێجگە لەوەی زانا و عالمێکی بەناوبانگ بووە، مامۆستایەکی بە توانای زمانی کوردی و کەسایەتیەکی کۆمەڵایەتی و سیاسی بووە کە لەبەرانبەر دڕندەترین و فێڵبازترین سیستەمی حوکمڕانیدا وەستاوە.بەڵێ‌، جیاوازیەکی زۆر هەیە لەنێوان ڕێبەرێکی نەتەوەیی و سیاسی لە گەڵ کەسانێک کە بە مەلا ناسراون . مامۆستا شیخ جەلال ئەو مامۆستا ئایینیانەی پتانسیەلی خەبات و تێکۆشانیی سیاسی و کۆمەڵایەتیان تێادابوو، لە دەوری خۆی کۆ کردبۆوە و بە گشتی لە لایەن خەڵک پشتیوانیان لێ دەکرا و بە ئیعتراف و دانپیانانی زۆربەی هێزە سێکۆلارەکانیش کەسایەتیەکی ڕۆشنبیر و هەڵکەوتوو بوو. بۆیە ئێمە و مانان تا مێژووی ژیان و خەباتی مامۆستا شێخ جەلال و ووتە و هەڵوێستەکانی و پەیڕەو پرۆگرامی سازمانی خەبات نەزانین ناتوانین لەو بارەوە بڕیار بدەین و هەڵوێست بگرین.

پڕگرینگە کەسێک لەو سەردەمەدا و لە هەموو ژیاندا خاڵی لاواز و هەڵەی ئیستراتیژیکی تیا بەدی نەکرێت. کەسێک کە کەسایەتی ئایینی بوونی نەبووبێتە بەربەست بۆ بیری ئازادیخوازانە و ڕۆشنگەرانە و بیر و بڕوای دینییەکەی نەبووبێتە حاشالێکەری مافە نەتەوەیی و ئینسانیەکان. کەسێک کەسایەتی ئایینی بێت بەڵام ئەوندە لە سەر مافی ژنان و منداڵان و چینەکان هەڵوێستی ڕوون و سەردەمیانەی بێت، ئەو بابەتانە بۆ ڕێبەرێکی نەتەوەیی پێناسە دەکرێت و لە هەر بارێکەوە خاوەنی ئەو تایبەتمەندییانە بووە کە ئەو لە هەر کەسێکی تر لەو بوارانەدا جیا دەکاتەوە. وەک تەشکیلاتی ناوخۆی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران و چینی خوێندکاری ناوخۆ لە ساڵیادی کۆچی دوایی ئەو ڕێبەرە مەزنە دا سڵاو دەنێرین بۆ ڕۆحی پاکی و بەڵێن دەدەین کە لە سەر ڕێبازی مامۆستای نەمر و ڕێرەوی سازمان خەبات بۆ ئازادی و مافی مرۆف و مافی چارەی خۆ نووسین لە خەباتی بەردەوام و تێکۆشانی شێلگیردابین و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە خەبات دژی رژیمی ئاخوندی لە پەیکار دابین و یەکگرتوو  و بەهێز درێژەدەری ڕێگا و مەشخەڵی شەهیدانی کوردستان و سازمانی خەبات بین. تا ستەمم لە سەرە ​ڕێی خەباتم لە بەرە بژێ کورد بژی کوردستان سەرکەوتوو بێت سازمانی خەباتی کوردستان نەمان و سەرشۆڕی بۆ ڕژیمی ئاخوندی .
ڕێکه‌وت: 2020-07-29 21:20:18
به‌شی ( چالاکیه‌کان )





دیمانه

سیاسی