له‌سه‌رهێل 30
شه‌ممه‌ 25 گه‌لاوێژ 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
پەیامی پیرۆزبایی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران بە بۆنەی جێژنی قوربانی پیرۆز

هاونیشتمانیانی ستەملێكراو! 

كەس وكاری شەهیدانی ڕێگەی ئازادی! 

بە بۆنەی هاتنی جێژنی قوربان گەرمترین پیرۆزبایی بەهاونیشتمانیانی موسڵمانی كوردستان،موسڵمان لە ئێران و جیهان پێشكەش دەكەم. جێژنی قوربان گەورەترین جێژنی موسڵمانانەو لەو جێژنەدا كەسانی دەوڵەمەندو خاوەن دارایی، بە قوربانی كردن و بەخشینەوەی گۆشت و كۆمەك و هاوكاری جۆراوجۆر بە سەر هەژاراندا، ئەركێكی گرینگ بە جێ‌ دەگەێنن.لە جێژنی قورباندا لێبوردویی و دڵپاك بوونەوەی هاوگەڕەك وهاوشاری و هاونیشتمانی لە حاست یەك و دۆستایەتی و كاری هاوبەش گەرم دادێتەوە. جێگەی خۆیەتی هاونیشتمانیانی خاوەن توانای كوردستان و بە تایبەت كەسانی دەوڵەمەند، لەم هەلومەرجە ناسكەدا، كە دەسەڵاتدارانی نەزان لە ئێران، بە دزی و بە تاڵان بردنی سەرمایەی خەڵك، ژیانی جەماوەریان چەند پلە قورس كردوەو هەژاری و بێكاری و نەخۆشی كوشەندەی كۆڕۆناش ژیانی هەژارانی زیاتر لە ڕابردوو تاڵ كردوە، هاوكاری بە خانەوادە هەژارو كەم داهاتەكان بگەێنن. بەو هەمێدم هەموو هاونیشتمانێكی دەوڵەمەند بە جێ‌ بە جێ‌ كردنی ئەركی ئایینی و نەتەوەیی لە پرۆسەی خزمەت بە گەل و نیشتمان دەروی بەرچاو بگێڕێ‌. بەڵێ‌ لەكاتێكدا هەستی لێبوردویی هاونیشتمانیان لە بەرانبەر یەكتر زیاتر دەبێ‌ و هاوكاری هەژاران و نەخۆشەكان و لێقەوماوان پەرە دەستێنێ‌،لە هەمانكاتدا بڕیاری بەرخودان و بەگژداهاتنەوەی شەیتانەكانی زەمانەو دەسەڵاتە جینایەتكارەكان گەرم و گوڕتر دەبێ‌ و جەماوەری خاوەن بڕیار بە گژ ستەم و بێدادیدا دێنەوە، بە تایبەت جەماوەری ستەملێكراو لە ئێراندا، بە دەرس وەرگرتن لە پەیامی جێژنی قوربان و دەرس وەرگرتن لە گشت ڕێوشۆێن و پەیامە ئایینەكان و باوەڕەكان، شێلگیرانەتر لە ڕابردوو لە مەیدانی بەرخودان و راپەڕیندا دەبن. بەم بۆنە پیرۆزەوە داوا لە مامۆستایانی بەڕێزی ئایینی ئیسلام دەكەم، زیاتر لە ڕابردوو، بۆ ناساندنی ڕووی دزێوی ئاخوندە دەسەڵاتدارە جینایەتكارەكان لە ئێرانداو هەروەها لە جۆش دانی خەڵك بۆ شۆڕش لە بەرانبەر ئەو ڕژیمە ملهوڕەدا تێبكۆشن.بێگومان خەبات و تێكۆشان لە بەرانبەر ڕژیم و دەسەڵاتێك كە بۆتە بەڵا بە سەر خەڵكی ئێران و كوردستان و خەڵكی وولاتانی ناوچەكەو جیهان ئەركێكی نەتەوەیی و نیشتمانی و ئایینە.

 لە گەڵ پیرۆزبایی دووبارەم 

 سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران 

 سكرتێری گشتی بابەشێخ حوسەینی 

 9 ی گەلاوێژی 1399 كۆچی خۆری 30 ژوئەنی 2020 زایینی
ڕێکه‌وت: 2020-07-30 23:31:09
به‌شی ( سکرتێری گشتی )





دیمانه

سیاسی