پەیامی پیرۆزبایی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران بە بۆنەی جێژنی رەمەزانی پیرۆز  

بە بۆنەی هاتنی جێژنی رەمەزانی پڕلە خێرو بەرەكەت گەرمترین پیرۆزبایی بە هاونیشتمانیانی موسڵمانی كوردستان و موسڵمانان لە ئێران و ناوچەكە  و بە تایبەت خانەوادەی سەربەرزی شەهیدانی رێگەی ئازادی پێشكەش دەكەم.

لە خوای گەورە داواكارم مانگێك عیبادەت و چاكەكاری بۆمان بكاتە خێرو خۆشی و كۆتایی هاتن بە ستەم و چەسانەوەو سەقامگیری.

بەو هومێدەی هیچ ئاسەوراێكی دەسەلاتی  ستەمگەرو وبیدادی ئاخوندان لەسەر ئێران و كوردستان نەمێنی و گەلانی ئێران بە ئازادی و دیموكراسی شاد ببن و لە ژێر سایەی حكومەتی دیموكراتیك و پارڵمانی بە تێكرای ئاواتەكانیان بگەن.

سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران

بەرێوەبەری گشتی

بابەشێخ حسێنی 

25ی پووشپەری 1394

 
ڕێکه‌و 2015-07-16 18:34:13
به‌شی ( ڕه‌نگاوڕه‌نگ )







سیاسی