کورته یه ك له سه رخه بات وژیانی مامۆستا سه ید جه لال " مامۆستا سه ید ڕێ نیشانده رمان 

جێگه وپێگه ی تۆ ناچێ له بیرمان "

 

زبانم ڵاڵه و ووشه م ناته واوه و خامه م شلك وخاوه, چۆن و به چ شێوه یه ك بتوانم له به حری موحیتی پڕ له دووڕ و گه وهه رو سه ده فی عالم و زاناو دانشمه ندو پێشه واو ڕه هبه ری ڕازاوه به خوخده ی جوانی مرۆڤایه تی ئازیزو خۆشه ویستی میلله تی کوردی به ش مه ینه ت, مامۆستای کۆچ کردوومان ( سه ید جه لال ) تاقه مرواریه ک ده ر بێنم. چونکه هێزو برشتی ئه وه م نی یه بتوانم له و ده ر یا قوڵ و بێبنه دا وه ك غه واسێک بگه ڕێم و هه وڵی بۆ بده م.

به ڵام هه رچۆنێک بێت وه ك ئاشقان و شیفته گانی بیروباوه ڕو شاگردانی باره گای وانه ی عیلم و مه عریفه تی ئه و ره هبه ره, چومه قه راغێکه وه وهه رچۆنێك بوو چه ندانه سه ده فێکم هه ڵگرته وه و بۆنم پێوه کردوو هۆنیمه وه و خۆمم پێڕازانده وه, هه رچه ند قه تره یه که له و ده ریایه. به ڵام هه ربوون له نه بون باشتره، جا دێم و ده ڵێم مامۆستا گیان کۆچی تۆ کۆچی عالم و پێشه وا و یه ك ره هبه ر نه بوو, به ڵکو کۆچی عاله مێک بوو له و عاله م و ره هبه رانه که پشت و په نای کوردی موسولمانی زوڵم لێکراوو ده ربه ده رو لێقه وماووه هه میشه و هه رده م چاوی بڕیبوه خه بات و شۆرشه که ی تۆو، پشتی پێت قایم بوو به ره هبه رو پێشه واو تۆڵه سێنه ر له زاڵمه که ی خۆیانییان ده زانی، چاوی سوریان بووی, پشتوو په نایان بووی, ره هبه ری خه باتی میللی و مه زهه بیان بووی, تۆیان به جێدارو حه ق داری رێبازه که ی پێشه وای نه مر, سه روه ری شه هیدانی رێگای ئیسلامه تی و کوردایه تی که ئه و پێکه وه خه باتی بۆ کرد . تۆشیان به و چاوه سه یر ده کرد تۆ ئه و هه موو هه ورازو نه شیبه ت له و مه یدانه دا بریوه تاڵی و سوێری زۆرت له پێناو خه بات و به ربه ره کانی ئه و زاڵم و داگیرکه رانه ی یه ک له دوا یه کی ئه و ڕه ژیمه خوێن مژانه چێشتووه که قه ت له لایه ن میلله ته وه له بیرناکرێ. تۆ پشت و په نایان بووی هه میشه تۆ غه م خۆریان بووی, ته واوی ژیانی خۆت هه ر له سه ره تای جه وانی و منداڵی یه وه به وه وه خه ریک کردوو ڕات هێنا.

ده و رانی سه ره تای فه قێیه تیت هه ر ئه و ده م لێوه شاوه یی ره هبه ری بوویت. که بووی به ئه ندامی (ژك) و شێعری کوردایه تی و میللیت له کۆڕی شاعیرانی گه و ره ی کوردا وه ك هه ژارو هێمن به کۆماری کوردستانت ده گوت و هه ڵده خوێند. چۆن تۆ له بیر ده کرێت تۆ هه ر ئه و کاته ڕه هبه رییه تت بۆخۆت مسۆگه ر کرد که بێ باکانه خۆت برده ڕیزی ئه و که له شاعیرانه وه به وانیش و خه ڵکیشت سه لماند که هه ر له ئێستاوه خۆم بۆ رێبه ری ئه و میلله ته مه زڵوومه داناوه, که له واقیع دا به کرده وه ش برته سه ر, تۆ شایسته ی هه مو سه ناو ته عریفێکی تۆ هه رچیت بۆبکا میلله ت هێشتا هه رکه مه.

ده مه وێ لێره وه ئاوڕێک له کاتی منداڵی ئه و مامۆستاو پێشه وایه بده مه وه و بزانین باوکانی ئه و ده م هه ڵسوکه وتیان چۆن بووه سه باره ت به به رژه وه ندی ئاینده ی ڕۆله چاوگه شه کانیان و ویستویانه چۆن پێشکه ش به کۆمه ڵگه یان که ن ، هه روه ها ئه و مه دره سه و مه کته به ی ئه وانی تێیا پێگه یشتووه چۆن بووه و مامۆستاکانییان کێ بوون. دیاره ئه و رۆڵه چاو گه شانه هه رکه حه وت ساڵیان ته واو ده کرد باوکی به ڕێزو میهره بانی بۆ نموونه وه ك باوکی به رێزی مامۆستای ناوبراو مه رحومی قازی شێخ سالح که وه ک عورف و عاده تی باوکایه تی واجبێکی ئاینی و ئه خلاقی ده بوو رۆله چاوگه شه که, ڕام کاو گۆش کا به که لیمه ی شاده و ئیمان. پاشان ورده ورده قورئانی پێ خه تم کاو چه ند نامه و نامیلکه ی پێ فێرکاو پێ بخوێنێ ، وه ك ئه حمه دی وعه قیده ی کوردی وئایشوده و سوڵتان جومجومه وسمایل نامه و گوڵستان و بۆستان وسه ره تایه کانی ئه و ده م که گونجاوی ئه وه بێت بتوانێ بڕواته حوجره ی فه قێیان, لای موسته عید که ئه وڕاسته و خۆ لای مامۆستای موده ریس ده ی خوێند، ئه م به ناوی سوخته بخوێنێ وخزمه تی موسته عیده که یان چه ند موسته عیدێك بکا.

سوخته شیان بۆیه پێ گوتووه چونکه زۆر تامه زرۆی ئه و خوێندنه بووه ئه و هه موو زه حمه ته ی قبوڵ کردووه که ئه و کات ڕه سم وابووه مه سه له ن ئه هلی گوند مه لا ش و فه قێشیان به خێو کردووه، که ده بوو سوخته سێ ژه مه بڕوا نان و چێشت له ماڵان وه رگرێ و ڕاتبه بکاو بیهێنێته وه بۆ حووجره, جا له به ر خاتری خوێندنه که ی ئه و باره گرا نه ی قبوڵ ده كرد. جا هه ر وه ک ووتم مامۆستا و رێبه ری هه میشه زیندو یه كێك بوو له و لاوو سو خته یه که با وکی به ڕێزی ئا وا پێشکه شی خه ڵکو جا میعهی کردوه له رێگه ی ئه و مه دره سه ومه کته به دینیا نه ی ئه و سه ر ده مه دا که چه ند به ڕێزو قه درهوه جه ما وه ری شا رو گو ند سه یر ی ئه و مه لاو مه دره سه و حوو جره و فه قێانه یان کردووه و ڕێزی ته واو به خۆیان لێ ناوون و داونێ. فه قێان به شتێکی مووباره ک زانیوه و ته نا نه ت له زۆر هه ڵه و کاریشیان سه ر فه نه زه ریان کردووه . ئه و کات و سه ر ده مه هه ل و مه ر جه که وا ڕه خسابوو مه لاو مه دره سه و حوجره و مزگه وت و ئه هلی علم زۆر جێگه ی رێزو قه در بوون قه دروو قیمه تی زۆریان بۆ قایل بوون. ته نا نه ت له هێندێك شووێن جیاوازی هه بووه له گه ڵ هه ندێك شوێنی دیکه.

بۆ نموونه ئاغاوه تی موکریان ڕێزوقه درێکی تایبه تیان هه بوو له باقی مه نته قه کانی کوردستان بۆ مه لای موده ریس وفه قێکانیان. هه ر بۆیه ناوچه ی مووکر یان به ناوچه یه کی پڕ له علم و زانست و مه لا و فه قێ به ناوبانگ بووه. وه به زۆری فه قێێ باش ڕوویان له وێ كردووه له وێش ئیجازه ییان وه رگرتووه، وه ک بۆکان موهابات وحه ما میان وسه راو زۆرجێگای دیکه. هه ر له م مه دره سه دینیانه وه ره هبه رو پێشه واکانمان پێگه یشتوون و هاتوونه مه یدانی مو باره زه وه، هه ر له شه هید پێشه وا قازی مه حه مه د و ئه وانی پێش ئه وی و ئه مانه ی ئێستێش ما مۆستا شێخ عیزه دین وه ما مۆستای کۆچ كردوو. ئه مانه هه موو پێشه وای شۆڕشی میلله تی کورد بوون و هه ن. مامۆستا شێخ جه لال وه ك پێشه واو ڕه هبه رێكی شۆڕشگێڕو خه بات گێڕی کۆڵنه ده ر باوه ڕ به خۆ تا ماڵ ئاوایی لێ کردین و به جێی هێشتین بیری لێده كرێ و باسی لێ ده کرێ، عالم و ره هه به رێكی به فکروو دوور بین و زیره ك و به دین و به وویقاروو ئه مین و شاره زا به زۆر له علومی عه ره بی و ئیسلامی.عه ره بی زانێکی چالاك و فه سیح و به لیغ و موسه لت شاره زا به شێعرو شاعیرانی کوردو عه ره ب .شعری به هه موو زاراوه کان هه یه خزمه تی له بواری ئه ده بی کوردیدا زۆره هه ر له شعری کوردیه وه بگره تا ووتارو خووتبه و مقالات و وه گێرانی په رتووکی عه ره بی بۆ کوردی دانانی کتێب به کوردی که هه موو ئه مانه له مه کته به وئه رشیفی خۆی دا پارێزاوون و هه ن .مامۆستای ڕێزدار له عیلمی نه حو، سه رفو،مه نتیقو، به لاغه و ئوسولو که لاموو حه دیسو ته فسیرو ته جویدو شه رع و مێژووی ئیسلا م و ئه سحاب و (یارانی پێغه مبه ر د. ر.خ) له هه موو ئه ما نه دا شاره زاییه کی ته واوی بوو, هه مووشیی ته دریس کردوون و ئیجازه ی فه قێی له سه ر داوون. له هه ر علمێك له و علمانه دا وه له هه ر بوارێك له و بوارانه دا پرسیاری لێکرابێ زۆر شاره زایانه جوابی داوه ته وه و ته ره فی موقابیلی به جوانترین شێوه حالی کردووه و به رێکردووه. زۆربه ئیمان و پارێزه ر بوو زۆر پاکو شه ریف بوو کورد وه ته نی نوری له نێو چاوان ده باری. دیندارو بێ دین فه رقی پێنه ده کرد روخۆش و کراوه بوو هه مووکه س خوا خوای بوو بچته خزمه تیو تاوێک له خزمه تیدا وه مێنێ و گوێگری فه رموده کانی بێت. به ڕاستی پیاو نازانێ چۆن باسی خوخده ی ئه م که سایه تیه به رزو به رێزه بکا سه رتاپای ووجودی سیفاتی جوانی به خشراوی خودایی بوو هه ر له ده نگ خۆشیه وه بگره تا ده گاته هه ڵسوو که وتی سه باره ت به شه خسییه تی ئیجتیماعی، ده نگ و سه داو ئه لفازو ئاخاوتنێکی بوو له هه رمه جالێکدا تۆ بلێت جۆرێک ته ئسیری له سه ر دلی گوێگران و ده ورو به ری خۆی ده کردو ده بوونه گوێ گری. 

که سایه تییه کی ئیجتیماعی کراوه ی ره وشنبیری ئه مرۆیی خه ڵکه که ی بوو که وه ک مامۆستاو ره هبه رێکی سه رده میانه به چاوی قه درو ئه رزشی پر به سۆزو شه وقه وه لێی ده رواندراو چاوی لێده کرا. له شان و شه وکه تی شغلوو کاره که ی خۆی دا له ناوچه که دا زۆر که م وێنه بوو نه ک هه ر که م وێنه بوو به ڕاستی وێنه ی نه بوو، گه ر باس له هه لسووکه وتی میهمان په زێریو میهمان نه وازیوو نان خۆشی سفره جوان و ڕازاوه یی بۆ میوانه کانی بکه ین که چۆن به ڕوخۆشی و دلفراوانییه وه پێشوازی له میوانه کانی ده کردوو به ڕێی ده کردن و بۆ شاو گه دا وه ك یه ك وا بوو، ده رگای کراوه بوو بۆ فه قیرو هه ژار. مامۆستاو ڕه هبه ری غه مخۆرو دلسۆزی گه له مه زلومه که ی هه رله سه ره تای هاتنه وه ی بۆ شاری بانه ی ئه زیزی که پێگه ی شه خسییه ت و پێناسه ی باوو باپیرانی و خۆشی بوو هه رله سه ر ئه و رێزو هه سته به سۆزه ی که ئه هلی بانه به شارو دێهاته وه به تایه به ت ئه هلی محه له ی مزگه وته که ی (مزگه وتی قازی شێخ سالح) . دێته وه بۆ بانه و ئیعتیبارو ئه رزشی به لای جه ماوه ر به باشی ڕوون ده بێته وه،به چاوی پڕ به ئوومێد لێ ده ڕواندرێت هه رچه ند نه یارانی ناحه زانی دژ به خانه واده یان و خۆی که هه رله کۆنه وه له شا ره که دا بوون به ربه ره کانی زۆریان له گه ڵدا کردبوون سه ر له نوێ ده رباره ی ئه ویش ده ست پێده که نه وه به دژایه تییه کی توندو تیژترو چرتر. سه ره رای دژایه تی ڕه ژیمیش تا ملکه چی که نو بیهێنه ریزی خۆیان وه وه ك خۆیان بیکه نه ئه لقه له گوێی ڕه ژیم به تایه به ت به رێگه ی ته ماعی ماڵ و پاره و پوڵه وه به ڵام پیلان و فێڵ و فتوریان که ڵك ناداو وه ك بڵقی سه ر ئاوی لێدێت به هۆی پشتیوانی خه ڵکو هیمه ت و شه خسییه تی خۆی که ئاماده نابێت ده ست له خه بات و به ربه ره کانی ڕه ژیم هه ڵگرێ وه ك ئه وان قبوڵی ئه و سه ر شۆرییه بکا، هه ربۆیه ئه وان پاشه کشه یان کرد، له گه ڵ ئه وه شدا ره ژیمی گۆر به گۆری شا له رێگه ی سیخورو جه لاده کانی ساواک و ده زگا ئه منیه کانییه وه خستیانه ژێر فشارو چاوه دێری خۆیان و پیلان و که له ك بازی زۆریان ده ر هه ق کرد.

به ڵام به لوتفی خوداو پاشان به و شوجاعه ت وله خۆ بوردویه ی که هه ر له سه ره تاوه کردبوویه یه کێك له خوخده ی خۆیی و ده قی پێوه گرتبوو وه ك سوار چاکی مه یدانی شۆرش و موباره زه, ئه سپی خۆی له ومه یدانه دا تاو داو پێشهه مووان که وتوو گۆی خۆی تا ئاخر له مه یدان ده ر کردوو به سه ر ئه و هه موو که ندو کۆسپانه دا سه ر که وتوو حوجره و مزگه وتوو ماڵی بو به په ناو کۆگه ی بیرو باوه ڕی که سانی شۆرش گێرو خه بات گێر دژ به هه موو سیخورو چڵپاو خۆری ڕه ژیمو ڕ ه ژیمیش. وه هه روه ها بوو به قه ڵای دانه ڕماوی په نا هێنه ران. هه روه ها به و جۆره وه ک قه لغانێکی قایم له موقابیل ئه و هه موو دژانه ی دابه ر به ره کانی سه ختی کردوو سه ر که وت به سه ریان دا پارێزگاری له هاوبیرانی کرد تا گه یشته ئاوات و ئامانجی خۆی له گه ڵ گه لانی ئێران و گه لی کورد به شۆرش له روخانی شاو, ڕه ژیمه که یی و بو به پێشه واو پێشتازی ئه و شۆرشه له شاری بانه که له کوردستانا پێش هه مو شاره کان که وتوو بوو به نموونه و ئولگوو چاو نه ترس پێش جه ماوه ر که وتوو ده ست کرا به شۆرش و ته زاهورات و سه فه ر بۆ زۆر له شاره کانی کورد نشین ،وه ک سه رده شت و سه قزو سنه و مه ریوان و کامیه رانو قروه وزۆر شاری دیکه که پێویست ناکات ناویان به رم چونکه نه واری ووتارو سوخه ن رانییه کانی هه رماوه که به ده نگه پر حه ماسه و به جۆشو خرۆشه که ی بۆ جه ماوه ری ئه و شارانه ی گوتووه و که س ناتوانێ ئینکاری بکات, که تا هه ڵاتنی شای گۆڕ به گۆڕ, چه ند مانگ دوای ئه وه سه رانی شۆڕشی کوردستان لای ماڵی ئه و ره هبه ره پێلاوی غه ریبیو دوری و ده ربه ده ریان کرده وه و حه سانه وه, که چی هه ردوا ماوه یه ک دژی ئه و وه ستان وده ستیان کرد به پیلان و شه ر له گه ڵ خه بات و ئینکاری بونیان ده کردو ده یان گووت له کوێوه هاتوی، به لێ مامۆستای ئاڵا به ده ستی واقعی گه لی کورد وازی نه هێنا تا ئه و کاته ی فه رمانی ده ستوری قه لاچۆی گه ڵی مه زلومی کورد جه لادی زه مان و ها تنه سه رکاری به هۆی شۆرشێ هه موو گه لانی ئێران به گه لی کوردیشه وه (خومه ینی) له خواو قوڕئان وسونه ت وڕه وشتی پێغه مبه ر بێ ئاگاو دور له هه موو مافی مرۆفیش هێرشی ئه رته ش و پاسداران بۆ سه ر ته واوی ناوچه ی کورد نشین کوشتن وبڕینی گه لی کوردو شۆرشگێڕانی مامۆستای ئاڵا به ده ست خۆیی و ماڵ و منداڵ وخه بات گێرانی سازمانی خه بات زۆر له هه وادارانیش هه موو ئه مانه به ماڵ و خێزانه وه ئاواره ی په نا به ناچاری بۆلای جه لادێکی که ی گه لی کورد بوون وبوون به په ناهینده یه کی چه کداری سیاسی وه ك باقی ئه حزابه کانی ئێرانی به کوردو غه یره کورده وه .

مامۆستا تا ئێستا هه ریه ك غه می بوو ئه ویش ڕزگاری گه لی کورد، ئێستا برای ئه زیز, غه مه که ی ئه وه نده له سه ر فراوانو گه وره بووه که هه موو که س مێشکی پێوه ده ته قێ ئاخه ر شه ڕی دوو حوکومه ت له و کاته دا ئه وان ئاواره له به ینی دوو ئاگر دا خۆ ڕێگای دێهات و شارانی ئێراقیان نه بوو ده بوو هه ر له ناو جه نگه ڵ وشاخه کانی کوردستانی عێراق دا بنوو ژیانی کوله مه رگی به رنه سه ر, ئه مه هه روا به قسه خۆشه بۆ ئه و جۆره که سایه تییانه به تایه به ت که شا هید و نازری ئه و هه موو زوڵم وسته مه ی جه لادی خوێن مژی گه لانی عێراق به گشتی و گه لی کورد, به تایه به ت ده رد له سه ر ده رد غه م له سه ر غه م بۆی زیادو که له که بوو. 

هه رله داگرتنی دێهات وڕاپێچی خه ڵکه که ی بۆ ئوردووگا زۆره ملییه کانی تا ده گاته کیمیا بارانی هه ڵه بجه ی شه هید و له ناوچونی 5000 له دانیشتوانی و وێران کردنی ته واوی ژێرخانی ئابوری کوردستان و مه حروم بونی له کانزاو نه وت و داهاتی وولاته که یان به تێکرا که فیرعه ونی زه مان سه ددامی ناپا ك کردی به میلله تی کوردو ووڵاته که ی, به جۆرێک که خیلافی هه موو مافه ئاینیو مرۆیه کان بوو ته نانه ت شه یتانیش ده ستی لێ به ده مه وه ده گرت چ جای مرۆف، به ڵام له گه ڵ ئه وه ش دا مامۆستای دڵسۆز له کوردستانی عێراق خزمه تێکی گه وره ی به شۆڕشی گه لی کوردی عێراقیش کرد به م جۆره که به هۆی په ناهینده یی وه ك حیزبێکی موعارزه ی سیاسی ئێرانی لای ڕه ژیم که توانی زۆر له هه وادارو پێشمه رگه ی ئه و شۆڕشگێرانه ڕزگار کا وه هه روه ها زۆر شتی که ش که پێویست به گوتن ناکا.

به م جۆره مامۆستاو رهبه ری کۆلنه ده ر شاهیدی دوو شتی زۆر گرینگ بوو له کۆتایی ژیانی دا ئه ویش به له به ین بردنی سه دامی زاڵم وفیرعه ونی زه مان ڕزگاری به شێکی گرینگی خاك و گه لی کوردی عێراق که شتێکی زۆر گرینگ وبه که ڵکو ده ستکه وتێکی پڕ به هاو قیمه ت و دڵخۆشکه ر بۆ هه مووان وه گڵۆپێکی سه وز بوو بۆ باقی ڕزگاری به شه کانی دیش. مامۆستا و ره هبه ری کۆچ کردوومان زۆر دڵخۆش و ئاینده نیگه ر بوو پێی و به پێگه یه کی گرینگی ده زانی بۆ یارمه تی خه باتگێڕان وشۆڕشگێڕانی پارچه کانی دیکه ی کوردستان. به ڵام زۆر به داخه وه ئه و فیرعه ون و دیکتاتۆرو زاڵم و جه لاده ی ئه و, ئه و هه موو خه باته ی له پێناو روخان وله به ین چونییا کردوو ئاواره ش بوو له سه ری ئه و بوو به شاهیدو نازری مه رگی ئه موو وه ک به رزه کی بانان بۆی ده رچوو دووباره زۆر به داخه وه. له کۆتاییدا ماوه ته وه به س ئه وه بلێم ئێمه ی غه م خۆران و عاشقان وڕێڕه وانی خه بات و شۆرشه که ی پر به دڵ و سۆزه وه وه پارێن له خوای ره ئووف و ره حیم که به ره ئووف و ره حیمی خۆی جه زای ئه وکۆششو قوربانیو ئه زیه تو ئازاره ی که ئه و چێشتی له رێێ خه بات بۆ ئازادی گه له که ی تا ئاخرین له حزه ی ژیانی بداته وه و خراپه کانی بۆ بگێڕێ به چاکه و ڕۆحی پاکو ڕه وانی له ڕیزی ئه نبییاو شۆهه داو سالحا ن له فیرده وسی ئه به دیدا شادو جێگیر کا.

وه هه روها ئه م داواکاریه شمان هه یه له ئه زیزان وخۆشه ویستانی ئه و پێشه وایه ئه وانه ی ئاڵاو دڕوشمی خه باته پیرۆزه که ی پێ سپاردوون به ئه مینداری خۆیی و به جه ماوه ری کوردستانی رۆژهه لات مه عه ره فی کردوون سکرتێری به رێز کوری خۆشه ویستی کاک بابه شێخ و ته واوی هاوه لانی و پێشمه رگه قاره مانه کان رێگای خه بات وکۆشش و شۆرشه که ی ئه و رێبه ره کورد په روه ره به رنه ده ن و به و ڕێبازو نه خشه ی ئه و پێداڕۆی وبۆی کێشابوون به سنگی فراوان و پڕ له ئومێدی باوه ڕبه خۆ, بۆ به ربه ره کانی و به رهه ڵست وڕزگاری گه ڵ و نیشتیمانه که مان, له چنگاڵی پڕ ئێش و ئازاری ئه و تاغوتو نامه ردو نامرۆڤانه که ده بینین به کوشتن و بڕین وگرتن و زیندانی وئه شکنجه ی ئازادی خوازانی ته واوی گه لی ئێرانه وه ئه م جاره فارسی نه ژادو ته واوی که مایه سیه کانیشه وه له سه روی هه موویانه وه گه لی کورد به خسوس ئازادی خوازه کان وشۆڕشگێڕه کانی, به وه شه وه نه وه ستاوه به درێژایی ساڵ که وتۆته تۆپ بارانی کوردستانی عێراق و ئه و هه موو کوشت و کوشتارو بریندارو گوند وێران کردن و ڕه زو باخ و جه نگه ڵ و مه زرا و کانی ئاو هه موی به سوتان و وێران بوون و له به ین چوون دان وته واوی ئه و خه ڵکه بێچا ره موسوڵمانه ی ئاواره و ماڵ وێران و ده ربه ده ر کردن, و ته نانه ت له مانگی ڕه مه زانی پیرۆزدا پڕترو چڕتر تۆپ بارانی ده کاو هیچ ڕه حمیان پێ ناکات, داخۆ ئه و کاره نامرۆڤ و دڕندانه یه که ئه م ڕه ژیمه له خوا بێخه به ره ده ستی داوه تێ سه باره ت به گه لی کورد به تایه به ت لای کام بیرو باوه ڕو ئازادی خوازو ماف په روه رێک ڕه واو قبووڵه و له گه ڵ ئه و ناوه ی له خۆی ناوه دێته وه ( جمهوری به ناو ئیسلامی). جا هه روه ك گوتم به قۆل و بازوی پڕ هیمه تو ته وانا له گه ڵ باقی برا حیزبیه کانی رۆژهه ڵات به تایه به ت ئه وانه ی لافی حه ق داری گه لی کوردو مافه که ی هه ر به خۆیان ڕه وا ده بین و خۆیان به حیزبی موختار ده زانن کردویانه ته شعاری ڕۆژانه ی خۆیان و رێ به که سی که ناده ن، هه ست به و مه سئو لیه ته گرینگه ی سه رشانی خۆیان ناکه ن له به رخۆ به زلزانی کێ به رکێ ی ریئاسه ت له تو په ت بوون ئه رژشیان لای گه له که یان له ده ست داوه ئیقراریشی پێناکه ن تێکڕا ئه و کێ به ر کێیه ی ناو خۆ به لاوه نێن وده ستی هاوکاری و برایه تی وته بایی یه کتر توند بگووشن وخه باتی شۆڕشگێڕانه و کوردانه بۆ ڕزگاری گه له که یان له چنگاڵ و ده می ئه و له خوا بێخه به ره ئه ژدیهای حه و ت سه ره ڕزگار که ن و ئاواتی ته واوی گه لی کوردو گه لانی ئێرانیش بێننه دی به ئومێدی ئه و برایه تی و خه باتی تێکرایی و ڕزگاریه ش له و جه لاده یه, هیمه ت له ئێوه و گه لانی ئێران و پشت به خوای ته واناو لابه ری تاغوت. سڵاو له گیانی ڕابه ری کۆچ کردومان وته واوی شه هیدانی ڕێگه ی ڕزگاری گه له که مان، بژی کوردو کوردستان به ڕێبه ری خه بات گێڕانی ڕۆژهه لات, بڕۆن بۆ پێشه وه دووباره سڵاو.

 
ڕێکه‌و 2015-07-23 10:55:05
به‌شی ( وتاری سیاسی )







سیاسی