پەیامی رێكخراوی ئافرەتانی خەباتی كوردستان بە بۆنەی یادی 5ساڵەی فەوتی مامۆستا سەیدجەلال خەڵكی تێكۆشەری كوردستان!

ئافرەتانی كورد!

تێكۆشەرانی ریزەكانی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران!

30ی پووشپەر رۆژی كۆچی دوایی مامۆستا سەیدجەلال حسینیە، كە لە مێژووی خەباتی خەڵك و شۆرشی كوردستان بە رۆژێكی ناخۆش ئەژمار دەكرێت. وا ئەمسال، یادی 5ساڵەی كوچی دوایی ئەم تێكۆشەرە مەزنەی گەلە كەمانە، كە ئیستا بە شانازیەوە یادی دەكەینەوە. رێكخراوی ئافرەتان بە دەرفەتی دەزانێت كە لەم بۆنەدا پەیمان نوێ‌ بكاتەوە كە وەفاداری ڕێبازی پڕشكۆی مامۆستا و بیری ئەم ڕێبەرە ئیلهام بەخشمانە. ئێمە وەك ریكخراوی ئافرەتان هەوڵمان داوە مەكتەبی بیرو بۆچوونی مامۆستا ئاوەدانتر بكەینەوە و وەك رێبوارێك بەردەوام بین لەسەر ریبازەكەی. یادی مامۆستا ووزەمان دەداتێ‌ و بە ڕەمزی مانەوەی خەباتی خۆمانی دەزانین. پێمان وایە رێگەی مامۆستا رێگەی كوردایەتی وئازادی راستەقینەیە و بیری مامۆستا چرای ڕووناك كەرەوەی رێگەی سەختی تێكۆشانمانە. مامۆستای هەمیشە لەیاد، پاڵپشتی خەباتی ئافرەتان بوو،هەر بۆیە ئامۆژگاریەكانی پەند و وانەن بۆ خەباتكارانی ئازادی وچینە چەوساوەكانی كۆمەڵگا بە تایبەت ئافرەتان هیچ كات ئەوە لە بیر ناكەن كە مامۆستا چ فیداكاریێكی كرد تا بتوانین لە نیشتمانی خۆمان بە ئازادی بژین و وەك كۆیلە رەفتار لەگەڵ كەس نەكرێت.

لە یادی5 سالەی كۆچی دوایی ریبَەرمان،سڵاو بۆ رۆحی پاكی بەرێزیان وسەرجەم شەهیدانی كوردستان

یادی بەرزە وەك ناوی

سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران

ڕێكخراوی ئافرەتان

30ی پووشپەری 1394

 
ڕێکه‌و 2015-07-23 11:04:37
به‌شی ( ئافره‌تان )







سیاسی