بەرێوەچوونی رێورەسمی پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی جەنابی مامۆستا سەیید جەلال حسێنی  

 ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە 1ی گەلاوێژی 1394 بەرانبەر بە ٢3/٧/٢٠١٤ لە بارەگای ناوەندی سازمانی خەبات رێورەسمی پێنجمین ساڵرۆژی كۆچی دوایی مامۆستا سەیید جەلال حسێنی دامەزرێنەری سازمانی خەبات و رێبەریی نەتەوەیی گەلی كورد بە ئامادەبوونی بەرێز كاك بابەشێخ حسێنی بەرێوەبەری گشتی و بەشداری سەركردایەتی سازمانی خەبات و هەروەها ئەندامانی سازمانی خەبات بە چەند ئایەت لە قورئانی پیرۆز دەستی پێكرد و پاشان دەقیقەیێك بێدەنگی بۆ رێز گرتن لە شەهیدانی سوورخەڵاتی كوردستان و بە تایبەتی مامۆستای نەمر راگەێندرا. 

پاشان داوا لە بەرێز كاك بابەشێخ حسێنی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران كرا كە پەیامەكەی بەو بۆنەوە پێش كەش بكات. بەرێزیان لەووتارێكدا دا تیشكی خستە سەر چەندین لایەنی بەرزی كەسایەتی مامۆستای نەمر و بە ئاوردانەوە لە كەسایەتیە دەگمەنەكەی مامۆستا باسی چەندین وێستگەی گرینگی ژیانی جەنابی مامۆستای كرد. بەرێز كاك بابەشێخ حسێنی لە قسەكانی دا ووتی: مامۆستا شێخ جەلال حوسەینی لەگەڵ باوەری بە ئایینی ئیسلامی پیرۆز، هەمیشە هەڵسەنگاندن و لێكدانەوەی لە سەر پێكەوە كاركردنی تێكرای بیروبۆچونەكانی كوردستان لە پێناو گەیشتن بە دیموكراسی بەو شێوە بوو كە كوردستان موڵكی تێكرایی هەموو دانیشتوانیەتی و پێویستە به گشتی لە غەمی داهاتوو و چارەنووسیدا بین.مامۆستا باوەری قووڵی بە ئوسووڵ و بنەماكانی دیموكراسی بوو و هەر لەو چوارچێوەدا بە بەردەوامی داوای یەك دەنگی و یەك هەڵویستی تێكرای لایەنە سیاسیەكانی گۆرەپانی كوردایەتی دەكرد. بەرێز بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات لە پاش ئاماژە بە بەشێك لە تایبەتمەندییە سیاسی و نەتەوەییەكانی مامۆستای نەمر هاتە سەر باسی ناوچەكە و دۆخی كورد لە ئاستی گشتیدا و لەو پێ,ەندییدا ئاماژەی بە دۆخی ئێستای كوردستانی عێراق و هەڵ و مەرجی تایبەتی ئەو بەشەی كوردستان و هەروەها رێكەوتننامەی رژیمی ئێران لەگەڵ وەڵاتانی 1 زێدە 5 كرد. 

لەدوای ووتەكانی بەرێز كاك بابەشێخ حسێنی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران پەیامی كومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران لە لایەن بەرێز كاك كامیل نورانی فەرد ئەندامی رێبەرایەتی سازمانی خەبات پێش كەش كرا. پەیامی رێكخراوی ئافرەتان لە لایەن بەرێز خاتوو شیلان ئەندامی رێبەرایەتی و دەستەی بەرێوەبەرایەتی كومیتەی ئافرەتانەوە پێش كەش كرا و هەوەرها پەیامی رێكخراوی لاوانی خەبات ی كوردستانی ئێران لە لایەن بەرێز كاك ئارامسلێمانی بەرپرسی رێكخراوی لاوان پێش كەش كرا لە ناوئاخنی رێورەسمەكە چەندین شیعر و پەخشانی بە پێز لە یادی مامۆستای نەمر بە دەنگی بەرێز كاك رێبواری حسینیەوە پێش كەش كرا.دواهەمین بەشی رێورەسمەكە پیشان دانی فیلمێكی دیكۆمێنتاری لەسەر چەندین قۆناغی گرینگی ژیانی سیاسی جەنابی مامۆستا سەیید جەلال حسێنی بوو.

صورة
ڕێکه‌و 2015-07-24 21:12:31
به‌شی ( چالاکیه‌کان )







سیاسی