سەردانی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات ی كوردستان لە كۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتكێشانی كوردستان  رۆژی شەممە رێكەوتی 10ی گەلاوێژی 1394 شاندێكی سەركردایەتی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران سەردانی كۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێرانیان كرد. شاندێكی سەركردایەتی سازمانی خەبات ی كوردستانی  بە سەرپەرشتی بەرێز كاك بابەشێخ حسێنی بەرێوە بەری گشتی و هاوریەتی بەرێزان كاك رێبوار حسێنی بەرپرسی پێوەندییە كوردستانیەكان و كاك كامیل نورانی فەرد ئەندامی كومیتەی ناوەندی و كاك بەختیار عەزیزی ئەندامی جێگری كومیتەی ناوەندی لە لایەن شاندێكی كۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتكێشان بە سەرپەرشتی بەرێز كاك ئەبووبەكر مودەرسی جێگری سكرتێری گشتی و هاوریەتی بەرێزان، كاك ئەنوەر محەممەدی ئەندامی دەفتەری سیاسی، كاك ساڵحی شەریفی ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی،و كاك سۆران پاڵانی ئەندامی جێگری كۆمیتەی ناوەندی و كاك ئیبراهیم مینەشەم"محەممەدی" كادری دێرینی كۆمەڵەبە گەرمی پێشوازیی كران. 

لەو دیدارە دۆستانەیە دا لە سەرچەندین تەوەری گرینكی رۆژ ئاڵوگۆری بیرورا كرا. باوردۆخی ناوچەكە و كورد بە گشتی و باوردۆخی ئێران و جوڵانەوەی رزگاریخوازانەی گەلی كورد و دوایین پێشهات و رووداوەكانی پێوەندیدار لەو باسانە بوون كە بە وردی تاوتوێ‌ كران. 

بەرێز كاك بابەشێخ حسێنی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات لە ووتەكانی دا  ئاماژەی بە دۆخی كورد بە گشتی كرد و لەگەڵ ئەوەی كە هەل و مەرجی پێكهاتوو لە هەناوی رووداوەكانی بە قازانجی گەلی كورد زانی بەڵام دابەش بوون و بلۆكبەندییەكانی هێز و جەریانە سیاسیەكانی لە ئاستی ناوچەكە بە قازانج نەزانی و زەورەتی یەكگرتوویی و یەكریزی ناو ماڵی كوردی وەبیر هێنایەوە. تەوەرێكی دیكەی باسەكان بابەتی رێكەوتننامەی ناوكەیی نێوان وەڵاتانی 1+5 و رژیمی ئاخوندیی بوو كە دوو لایەن پێیان وابوو بە لەبەرچاو گرتنی ئەوەی كە رژیم بە نەهێنی بەدوای چەكی ناوكەییەوە بوو و لەو پێناوەدا تێچوویەكی لەرادەبەردەری كردووە ئەو رێكەوتننامە شكستێكی گەورەیە بۆ رژیم و لەگەڵ ئەوەشدا هیچ زەمانەتێك بۆ جێبەجێكردنی رێكەوتننامەكە بە تایبەت لە لایەن رژیمی ئێران بوونی نییە و داهاتوویی رێكەوتنەكە هێشتا لێڵ  و ناروونە. 

تەوەری كۆتایی باسەكە كە زۆرترین كاتی دانیشتنەكەی بە خۆیەوە تایبەت كرد لەو پرسیارەوە دەستی پێكرد كە بەلەبەرچاو گرتنی هەموو پێشتهات و رووداوەكان ئەركی ئێمە چییە؟ لەو پێوەندییەشدا هەر دوو شاندی سازمانی خەبات و كۆمەڵەی شۆڕشگێر پێداگرییان لەسەر یەكریزی و هاوفكریی و تەبایی نێوان هێز و لایەنە سیاسیەكان كردەوە و ئامادە بوونی خۆیان بۆ دەسپێكی هەنگاوێكی نوێ بۆ ئەو مەبەستە دووپات كردەوە .

لە كۆتایی دانیشتنەكە دا سازمانی خەبات كوردستانی ئێران و كۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتكێشانی كوردستان لە سەر پێوەندیی و دۆستایەتی لە مێژینەیان پێداگرییان كردووە و لەكەشێكی گەرم و دۆستانەدا كۆبونەوەكە كۆتایی پێ هات.

صورة

صورة

صورة
ڕێکه‌و 2015-08-02 18:58:00
به‌شی ( چالاکیه‌کان )







سیاسی