بەرێوەبردنی خۆپیشاندانێكی جەماوەری لە پێناو ئاشتی بۆ كوردستان لە وەڵاتی سوئید  رۆژی شەممە 17ی گەلاوێژی 1394 لەپێناو ئاشتی بۆ كوردستان، دژی جەنگ و دژی بۆردومان كردنی فڕۆكەكانی توركیا،  كوردانی وڵاتی سوید رێپیوانێك ئەنجامدرا. ئێوارەی رۆژی شەممە لە ستۆكهۆڵمی پایتەختی سوید، بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە كوردانی وڵاتی سوید گردبوونەوەیەك وڕێپێوانێك لە پێناو ئاشتی بۆ كوردستان ،دژی جەنگ دژی بۆردومان كردنی فڕۆكەكانی توركیا بۆ سەرخاكی كوردستان ، هەروەها شەرمەزاركردنی هێرشەكانی دەوڵەتی تورك بۆسەر باشوری كوردستان و كۆمەڵكوژییەكەی گوندی زارگەلی ئەنجامدرا.

چالاكییەكە لە كاتژمێر یەك بەكاتی ئەوروپا دەستیپێكرد و تیایدا دروشمەكانی "نا بۆ شەڕ بەڵی بۆ ئاشتی"، و چەندین دروشمی  وینەی شەهیدەكان بەرزكرانەوە و لە كاتژمێر سی و نیو كۆتایی بە چالاكییەكە هات.

جێگەی باسە لەو خۆپیشاندانەدا بەشێك لە ئەندامانی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران بەسەرپەرشتی بەرێز كاك عەتا كەریمی ئەندامی كومیتەی سوئیدی سازمانی خەبات بەشدارییان كرد. 

 
ڕێکه‌و 2015-08-09 18:35:17
به‌شی ( چالاکیه‌کان )







سیاسی