راگەێندراوی سازمانی خەبات لەپێوەند بە چەند كردەوەی ترۆریستی رژیمی ئاخوندی لە بەرانبەر هێزە تێكۆشەرە كوردستانیەكان لە چەند رۆژی رابردووداو، دوو كردەوەی ترۆریستی بەكرێگیراوانی رژیمی ئاخوندی لە بارەگاكانی كۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتكێشانی كوردستان و كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان پووچەڵ كرانەوە. بێگومان سیاسەتی ترۆر و كوشتاری هێزە تێكۆشەرەكانی كوردستان یەك لە سیاسەتە هەر لەمێژینەكانی سیستەمی مرۆڤ كوژی ئاخوندییە و بزووتنەوەی رزگاریخوازانەی گەلی كورد لەماوەی 36 ساڵ خەباتی شێلگیرانەی دا زۆرجار رووبەرووی سیاسەتی ترۆری رژیمی ئاخوندان بۆتەوە. 

هەر چەند لەماوەی چەند ساڵی رابردوو ئەو سیاسەتە لەراست هێزە كوردستانیەكانی كوردستانی ئێران كەمتر دەبیندرا، بەڵام لەدوای شكستە یەك لەدوای یەكەكانی دەسەڵاتدارانی ئێران لە دەرەوەی ئێران و لەناوەوەی ئێران، گەرم داهێنانەوەی ترۆری موخالفانی رژیمی ئێران چاوەروان كراو بوو. ئەو هەوڵە ترۆریستیانە زەنگی ئاگادار كردنەوەێكە بۆ هەموو تێكۆشەران و هێزە دژبەرەكانی ئێران كە پێویستە لەراست ئەو قۆناغە نوێیە وریاتر و لەسەر هەست تر و یەكگرتوو تر بین. 

سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران وێرای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی بۆ پووچەڵبوونەوە  و سەرنەكەوتنی پیلانگیرییەكانی رژیمی ئاخوندی ئەو كردەوە ترۆریستیانە بە توندی مەحكووم دەكات و داوا لە سەرجەم لایەنە پێوەندیدارەكانی هەرێمی و جیهانی دەكات لەراست ئەو سیاسەتە چەپەلەی دەسەلاتدارانی رژیمی ئاخوندی بێدەنگ نەبن و لەگەڵ ئەوەش دا باشترین و خێراترین چارەسەر بۆ بەرەورووبوونەوە لەگەڵ ئەو جۆرە كردەوانە لەیەكریزی و یەكگرتوویی هێز و سازمانە خەباتكارەكانی كوردستانی ئێران دەبینێ‌. 
 

سازمانی خەبات ی كوردستنی ئێران 


كومیتەی ناوەندی


 19ی پووشپەری 1394
ڕێکه‌و 2015-08-10 22:10:40
به‌شی ( به‌یاننامه‌کان )







سیاسی