بەشداری سازمانی خەبات لە رێوڕەسمی یادی دامەزرانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران  رۆژی شەممە ٢٤ی گەلاوێژی ١٣٩٤ی كۆچی خۆری بە بۆنەی هەفتاهەمین ساڵیادی دامەزرانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە ساڵۆنی "پێشەوا"ی شاری هەولێر رێورەسمێك بەرێوە چوو كە لەسەر بانگهێشتی حیزبی دیموكرات هەیئەتێكی سەركردایەتی سازمانی خەبات بەشدارییان كرد. سەرەتای ئەم رێوڕەسمە بە سروودی نەتەوایەتیی "ئەی رەقیب" و راگرتنی چەند ساتێك بێ‌دەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاكی سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاریی كوردستان دەستی پێكرد و پاشان بەرێز كاك تەیموور مستەفایی ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بەم بۆنەوە پەیامێكی پێشكەش كرد.

شاندی سازمانی خەبات كە پێك هاتبوون لە بەرێزان كاك رێبوار حسێنی بەرپرسی پێوەندییە كوردستانیەكان و بەرێز كاك جەلالی خۆشكەلام ئەندامی كومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات لە لایەن ئەندامانی رێبەری حدكا پێشوازیی كران و هەروەها بەو بۆنەوە پەیامی پیرۆزبایی سازمانی خەبات پێش كەش بە بەرێوە بەرانی رێورەسمە كە كرا.

 

صورة
ڕێکه‌و 2015-08-17 17:17:19
به‌شی ( چالاکیه‌کان )







سیاسی