بەشداری سازمانی خەبات لە رێوڕەسمی یادی دامەزرانی حیزبی دێموكراتی كوردستان  رۆژی یەكشەممە ٢5ی گەلاوێژی ١٣٩٤ی كۆچی خۆری بە بۆنەی هەفتاهەمین ساڵیادی دامەزرانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی لە شاری كۆیە رێورەسمێك بەرێوە چوو كە لەسەر بانگهێشتی حیزبی دیموكرات هەیئەتێكی سەركردایەتی سازمانی خەبات بەشدارییان كرد. لەو رێورەسمە بەرێز كاك خالید عەزیزی سكرتێری گشتی حیزبی دیموكراتی كوردستان پەیامێكی پێش كەش كرد.

شاندی سازمانی خەبات كە پێك هاتبوون لە بەرێزان كاك رێبوار حسێنی بەرپرسی پێوەندییە كوردستانیەكان و بەرێز خاتوو زێنەب حسێنی ئەندامی كومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات لە لایەن ئەندامانی رێبەری حدك پێشوازیی كران و هەروەها بەو بۆنەوە پەیامی پیرۆزبایی سازمانی خەبات پێش كەش بە بەرێوە بەرانی رێورەسمە كە كرا.
ڕێکه‌و 2015-08-18 19:38:14
به‌شی ( چالاکیه‌کان )







سیاسی